لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی حزبی دیموکراتی کوردستان دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی حزبی دیموکراتی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

به‌ڕێز / ده‌فته‌ری سیاسی  حیزبی دیموكراتی كوردستان

به‌داخ و دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ شه‌وی رابردوو  20 له‌سه‌ر 21/12 / 2016 هه‌واڵی دوو ته‌قینه‌وه‌مان بیست له‌به‌رده‌م باره‌گای ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان و له‌مانه‌ش دلته‌زێنتر هه‌واڵی شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان و كارمه‌ندێكی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و برینداربوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتی .به‌م بۆنه‌خه‌مناكه‌وه‌  وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ تیرۆریستیه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ حزبی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین ،به‌رێزان وه‌ك ئاشكرایه‌  كاروانی خه‌باتی  نه‌پساوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و گیانفیدایی  نه‌مران( پێشه‌وا قازی و  دكتۆر قاسملۆ و شه‌ره‌فكه‌ندی ) و ده‌یان  تێكۆشه‌ری دیكه‌ به‌رده‌وامه‌ و دوژمنان هه‌رده‌م له‌ پیلانگێرانن دژ به‌ خه‌باتگێران و ئازادیخوازانی  گه‌له‌كه‌مان به‌ڵام رێگای تێكۆشان و به‌رخودان به‌رده‌وامه‌ تا گه‌یشتن به‌ ئاسۆ  و بێگومانیشین له‌وه‌ی تیرۆر ئه‌م خه‌باته‌ ناوه‌ستێنێ‌ و تیرۆریستان هه‌رشێوازو كرده‌وه‌یه‌ك به‌كاربهێنن ناتوانن به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان بوه‌ستێنن .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان
      سه‌ركه‌وێ‌ خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو ئازادی و گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واكانی .
      نه‌فره‌ت و رووره‌شی بۆ تیرۆر و تیرۆریستان .
                                                                          

        مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە