بیست و دوو ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ (25/8/1995 ) له هه‌ڵو مه‌رجێكی جیاواز له ئێستا و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخێكی هه‌ستیار ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه بوونی خۆی راگه‌یاند . ئێستا كه یادی ( 22 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ده‌كه‌ینه‌وه وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه جه‌خت له سه‌ر ئارمانجه بنچینه‌ییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه كه هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته و هه‌میشه له‌م پێناوه‌دا تێكۆشینه‌كانی درێژه پێده‌ده‌ین .
په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت كه لایه‌نه چه‌پ و دیموكرات و پێشكه‌وتووخوازه‌كان له پێناو تێكۆشانی چینایه‌تی و ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی وباری لاری خه‌لكی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چربكه‌نه‌وه و هاوشانی یه‌كتر له‌ئاست قۆناغه‌كه دابن وه‌ك پێداویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی …
هه‌ڵبه‌ت له‌م تێروانینه‌دا پێداگری له سه‌ر چاكسازییه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌كوردستان بگوازێته‌وه بارێكی ته‌ندروست به كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و خاڵی زۆر بنه‌ڕه‌تی ڕه‌چاوكراو. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌خوازین وێرای به‌سه‌روه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یاسا سازانێكی نیشتیمانی بێته كایه‌وه و ببێته‌مایه‌ی به هێز بوونی كوردستان له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانیدا .
جارێكی دیكه له بیست و دووه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ین .