لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پێكهێنراوه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شه‌نگال، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانیش تێیدا ئه‌ندامن‌و په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌كردوه.
چه‌كدارانی داعش، 3/8ی ساڵی رابردو په‌لاماری قه‌زای شه‌نگال‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردنیشینی پارێزگا جێناكۆكه‌كانیان دا، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا له‌شه‌نگال هه‌زاران كه‌سیان له‌په‌یڕه‌وانی ئاینی ئێزیدی كوشت‌و ده‌ستبه‌سه‌ركرد، كه به‌شێكی زۆریان كچان‌و ژنانن، هێشتا چاره‌نوسی زۆربه‌یان نادیاره.
ئاری هه‌رسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و جینۆساید له‌په‌رله‌مان، كه ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی شه‌نگالیشه، وتی “ده‌بێت كارێك بكه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و دادگای لاهای كه‌یسه‌كه به‌جینۆساید بناسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌ین ده‌بێت به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت‌و كاتێكیش ده‌بێت كه هیچ لایه‌نێكی دیكه دانی پێدا نه‌نابێت”.
وتیشی كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن‌و كاری باش كراوه، دیكۆمێنتی باش كۆكراوه‌ته‌وه كه هی ئه‌وه‌ن كه‌یسه‌كه به‌جینۆساید بناسرێت.
هاوكات، دلێر ماوه‌تی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه، وتی “په‌یوه‌ندیكراوه به‌دادگای لاهای، وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و دادگایه سه‌یری هیچ دۆسیه‌یه‌ك ناكات ئه‌گه‌ر پێش خۆی بڕیاری له‌باره‌وه وه‌رگیردرابێت‌و لایه‌نێكی دیكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه كردبێت”.