لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و تەیاری حکمەی نیشتیمانی کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و تەیاری حکمەی نیشتیمانی کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( ١٣\٨\٢٠١٧) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و هاورێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی نووسینگەی هەولێری تەیاری حکمەی نیشتیمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەرێز کاروان بابان بەرپرسی نوسینگە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا .

لە دانیشتنێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و کوردستان باسی لێوەکرا و دوایین پێشهات و ئاڵوگۆڕەکان لە دید و بۆچوونی هەمەلایەنەوە خرایە بەر باس و گفتووگۆ کردن ، تەوەرێکیتری باسەکان عێراقی دوایی تیرۆرستانی داعش بوو ، لەکۆتاییدا پەیوەندی نیوان هەردوولا جەختی لەسەر کرایەوە و وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەگەرمی بەڕێکران .

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە