لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت هاورێ مام خدر، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید دەکا

هاورێ مام خدر، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید دەکا

0 تێبینییەکان 138 بینینەکان

هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاک دانا ئەحمەد مەجید دەکا بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە:

بەڕێز / کاک دانا ئەحمەد مەجید – ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی جەنابتان وەک ڕێکخەری گشتی، بەناوی خۆم و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەکەمان (بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەر لەڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، هیوادارین ڕۆڵی جەنابتان بەرچاو بێ لە هێنانە کایەی تەبایی و یەکڕیزی نیشتیمانی.

جارێکی دیکە پیرۆزباییت لێ دەکەین و جەخت لە پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە.

هەر سەرکەوتووبن ……..
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە