لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن نەهرۆ عاڵلایی:رەچاوی دۆخی دەروونی و بژێوی خەڵك بكەن

نەهرۆ عاڵلایی:رەچاوی دۆخی دەروونی و بژێوی خەڵك بكەن

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

بڕیاره‌ 30ی ئه‌یلولی داهاتو هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و زیاتر له‌ 30 لیست و قه‌واره‌ و هاوپه‌یمانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم تۆماركردووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بۆ دیاریكردنی 111 نوێنه‌ره‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ جگه‌ له‌ 100 كورسیی گشتی، 11 كورسی بۆ كۆتای پێكهاته‌كان دیاریكراون و به‌مشێوه‌یه‌یه‌: پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان، پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌ی كلدان سریان ئاشوور، یه‌ك كورسیی دیكه‌ش بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان.

ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوو بینیمان بانگەشەی پێشوەختی بەشێک لە لیستەکان دەستی پێکردووە و بەشیوەیەکی توند تا ڕادەی شکاندن چوە،لەم بارەیەوە رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی نەهرۆ عاڵایی لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی (كۆمسيۆن كاتی هەڵمەت و بانگەشەی حزبەكانی راگەیاند ،بۆ هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان ،هیوا دەخوازم لەكاتی پروپاگەندە رەچاوی دۆخی دەروونی هاووڵاتیان بكرێت وبانگەشەیەكی ئارام ئەنجامبدرێ.. ) لەدرێژەی پۆستەکەیدا ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت ( خەڵك هیلاكە لە رووی دەروونی و باری بژێو و كۆمەڵێك پێداویستی و بەتایبەت لەبەڵێنە زۆر و زەوەندەكانی حزبەكان ،ناكرێ حزبەكانیش هێندەی دیكە بە بانگەشەكانیان دۆخ و دەروونیان تێكبدەن و تێكبشكێنن ..)

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail