72
Table of Contents
ئاماده‌کردنی: شه‌ماڵ علی
له کاتی مانگرتنی کریکارانی هێڵی ئاسن له ساڵی ١٨٧٧، کرێکاران له‌لایه‌ن پۆلیس‌و سوپای ئه‌مریکاوه به شێوه‌یه‌کی توند‌وتیژ هێرشیان کرایه سه‌ر. هه‌مان تاکتیکی تۆقاندن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ودایره‌ی حکومه‌ته‌وه ئاماده‌کرابوو بۆ ڕوبه‌ڕو وه‌ستانه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی هه‌شت-سه‌عات کار. پۆلیس و پاسه‌وانی نیشتیمانی ژماره‌یان زیادکرابوو، به پاره‌ی سه‌رکرده‌ی خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان له ناوچه‌که‌دا چه‌کی نوێ و به‌هێزیان بۆ فه‌راهه‌مکرابوو. هه‌رچۆن بێت، تاکو یه‌کی ئایار جووڵانه‌وه‌که کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی باشی بۆ زۆربه‌ی کرێکارانی شیکاگۆ به‌ده‌ستهێنابوو. به‌ڵام له ٣ ئایاری ١٨٨٦ که هێشتا له هه‌ندیک شوێن مانگرتن به‌رده‌وام بوو بۆ به‌دیهێنانی خواستی هه‌شت سه‌عات کار، له کۆمپانیایه‌ک به ناوی ماکۆرمیک پۆلیس ته‌قه‌ی له مانگرتنی کرێکاران کردبوو و لانی که‌م کرێکارێک کوژرابوو و پینجی تر به خه‌ستی‌و ژماره‌یه‌کی نه‌زانراو به سووکی بریندار کرابوون. بۆ ڕۆژی دوایی، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌لاماره دڕندانه‌یه، بانگه‌وازی میتینگێکی کرێکاریی له مه‌یدانی هه‌یمارکێت له شاری شیکاگۆ ده‌کرێت.
له ٢٥ی جون (حوزه‌یرانی) ١٨٩٣ حاکمی ویلایه‌تی ئیلینۆی جۆن پیته‌ر ئه‌لتگیلد، بڕیاری لیبوردنێک له‌و زیندانیانه ده‌رده‌کات که تیایدا ده‌ڵێت که ئه‌و نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی زیندانیه‌کان به ڕاده‌ی پێویست له زینداندا ئه‌زیه‌ت‌و ئازاریان چه‌شتووه، به‌ڵکو زۆر به ساده‌یی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ تاوانن سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵیان ئازاد ده‌کرێن. ئه‌و هه‌روا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌م زیندانیانه‌و ئه‌وانه‌ی که ئیعدامیش کراون قوربانی هیستیریا، ده‌سته‌یه‌ک ژوریستی(دادپرسی دادگا) به مەبەستەوە دیاریکراو و دادوه‌رێکی ناعادیل بوون. حاکمی ویلایه‌تی ئیلینۆی ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که تۆمه‌تباران تۆمه‌ته‌کانیان نه‌سه‌لمێنراوه‌و ده‌وڵه‌ت “هه‌رگیز بۆی ئاشکرا نه‌کراوه که کێ ئه‌و بۆمبه‌ی فڕیداوه که پۆلیسه‌که‌ی کوشتووه، به‌ڵگه‌کان هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه ناکه‌ن که په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان تۆمه‌تباران‌و ئه‌و که‌سه‌دا هه‌یه که بۆمبه‌که‌ی فڕێداوه“