لهشێركۆ بێكه‌س چوار ساڵە چاوی لێكناوه، ره‌نگه زۆربه‌مان خولیای ئه‌وه‌مان له‌مێشكدا بێت كه ئه‌و چۆن ژیانی تایبه‌تی خۆیدهگوزهراند، به‌تایبه‌تی كه ماوه‌ی 15 ساڵ بو له خانویه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی به‌ته‌نیا ژیانی به‌سه‌رده‌برد، شوان عه‌بدوڵا كه ماوه‌ی 16 ساڵی ره‌به‌ق شۆفێر‌و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م شاعیرهگهورهیهی كورد‌و بوه، زۆر شت دەربارەی ژیانی تایبەتی شێرکۆ بۆ ئاوێنه ده‌گێڕێته‌وه.
ئا: رامان عومه‌ر -ئاوێنە
ژیانی رۆژانه‌ی
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی رۆژانه‌یه‌وه، شوان كه بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ نزیكترین كه‌س بوه لهشێركۆ بێكه‌سه‌وه، ده‌ڵێت “ژیانی رۆژانه‌ی زۆر رێكخراو بو، پابه‌ندی كات بو، به‌یانیان له‌دوای كاتژمێر شه‌شه‌وه له‌خه‌و هه‌ستاوه‌و دوای خۆشتنو نانخواردن بۆ ده‌زگای سه‌رده‌م بهرێكهوهتوه، دوای ته‌واوبونی ده‌وامیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه ته‌نهاكه‌ی”.
بێكه‌سی شاعیر زۆر حه‌زی به‌خواردنی شله‌ی بامێ بو، حه‌فتانه‌ش چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌حه‌ی گوڵه‌ی دهكردو له‌وێ برژاوی ده‌خوارد، هه‌ندێك له‌ژه‌مه‌كانی به‌یانیانیش نیسكێنهی ده‌خوارد.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی شوان، شێركۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیهانیش دانه‌بڕێت رۆژانه گوێی له‌هه‌واڵه‌كان دهگرتو كه‌ناڵی “العربیه”ش به‌خت یاوه‌ری بوه كه زۆربه‌ی كات ئه‌م شاعیره مه‌زنه بینه‌ری بوه، به‌ڵام له‌و كاتانه‌ی سه‌رقاڵی نوسینی دیوانه شیعر بوه زۆر به‌كه‌می ته‌ماشای ته‌له‌فیزیۆنی كردوه، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌شی كه زۆر گوێی لێگرتون “عه‌دنان كه‌ریم‌و كانی” بون، بهگشتیتش ئاره‌زوی به‌گۆرانیه كۆنه‌كان كردوه‌و گوێی له‌عه‌لی مهردانو حه‌سه‌ن زیره‌ك‌و حه‌مه‌ی ماملێ گرتوه، هه‌ر رۆژێكی هه‌ینیش به‌ره‌و ئه‌زمه‌ڕ بهرێكهوتبێت بیری گۆرانی گردی یاره‌ی هونه‌رمه‌ند “مه‌زهه‌ری خالقی” كردوه‌و به‌شوانی وتوه كه ئه‌و گۆرانیه لێبدات.
ماڵی ته‌نیاو هاوڕێیه‌تی هه‌موان
شێركۆ بێكه‌س زۆر هه‌ستی به‌ته‌نیایی كردوه، چه‌ندین جاریش سكاڵای له‌ده‌ستی ئه‌و ته‌نهاییه كردوه، شوان ده‌ڵێت “زۆرجار بانگی كردوم وتویه‌تی ئه‌وه‌نده له‌ماڵه‌وه بوم تاقه‌تم نه‌ما له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م دیواره خه‌ریكه دهڕزێم، وه‌ره بابڕۆینه ده‌ره‌وه‌و پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین‌و دوایی خزمان به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه“.
چەند مانگێک بەر لەکۆچکردنی به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستیه‌وه، شێركۆ بێكه‌س به‌شداری له‌بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌متر كردبۆوه‌و زۆرترین كات له‌ماڵه‌وه ده‌مایه‌وه. به‌ڵام واش ته‌نیایی توڕه‌ی نه‌كرد، شوان ده‌ڵێت “مامه‌ڵه‌ی زۆر نه‌رم بو، باوه‌ڕناكه‌م پیاوێكی وا دروستبێته‌وه، پیاوێكی ساده‌و ساكار، به‌خشنده‌و میهره‌بان، به‌رده‌وام مرۆڤی هه‌ژاری زۆر خۆشویستوه“.
شێركۆ هاوڕێی هه‌موان بو، هه‌ندێكمان شیعرهكانیمان كرده هاوڕیی ههمیشهیمانو هه‌ندێكیشمان وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تر بوههاوڕێمان، شوان ده‌ڵێت “زیاتر له‌گه‌ڵ ره‌ئوف بێگه‌ردو كوڕانی ئه‌حمه‌د ههردیو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌زگای سه‌رده‌م بون هاوڕێ بو”.
به‌قسه‌ی شوان، شێركۆ بێكه‌س زۆر نیگه‌ران بوه له‌و شتانه‌ی دژی میلله‌ته‌كه‌ی كراوه، “نیگه‌رانی هه‌مو ئه‌و شتانه بو كه دژی میلله‌ته‌كه‌ی بوایه هه‌میشه میلله‌ته‌كه‌ی له‌سه‌رو هه‌مو شتێكه‌وه بوه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌یدا بوه‌و حهزیكردوه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بێت”، ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌شی روبه‌ڕوی گله‌یی بۆته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت “راسته گله‌ییان لێكردوه، به‌ڵام ئه‌و میلله‌ته‌كه‌ی به‌لاوه گرنگبوه. ئه‌و هه‌موانیشی خۆشویستوه چونكه ئه‌و شاعیری میلله‌ته‌كه‌ی بوه“.
نه‌خۆشیه‌كه‌ی
شوان سه‌رگورشته‌ی شێركۆ بێكه‌س له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه، “پێش ساڵێك هه‌ستم ده‌كرد كه مامۆستا گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا هاتوه، به‌تایبه‌تی لهرۆیشتنو جه‌سته‌یدا زیاتر هیلاكی پێوه دیاربو، له‌م ئاخیرانه‌دا له‌دوای چاوپێكه‌وتنێكی دورودرێژ ده‌نگی نوساو ئه‌ویش به‌رده‌وام قاوه‌ی ده‌خوارده‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌رمانی كوردهواری، به‌ڵام سودی نه‌بو، پاشان سه‌ردانی دكتۆرمان كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆر تاقه‌تی دكتۆری نه‌بو، زۆر كه‌میش ده‌چوه لای پزیشك. به‌ڵام پێش نه‌خۆشیه‌كه‌ی شه‌كره‌ی هه‌ر هه‌بو، دكتۆر داوای ئه‌شیعه‌ی كرد به‌ڵام كاك شێركۆ رازی نه‌بو، بۆیه داوای لهپزیشكهكه كرد ته‌نها ده‌رمانی سه‌رما بونی پێبدات، دوای ئه‌وه‌ی بردمانه لای پزیشكێكی تریش ئه‌ویش داوای ئه‌شیعه‌ی كرد”.
شوانی وتی “خۆشترین كاتی ئه‌و ساته بو كه كاتێك راپۆرتی پزیشكه‌كان گه‌ڕایه‌وه‌و باسی لهباشبونی ته‌ندروستی ده‌كرد له‌خۆشیدا راپه‌ڕیو ئه‌وه‌نده دڵی خۆش بو، هه‌رگیز ئه‌و دیمه‌نه له‌به‌رچاوی من ون نابێت”.
له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌وه، وتی “سییهكی وه‌ستابو ئه‌وه‌ش به‌هۆی وهرهمێكهوه له‌سه‌ر سنگی دروستببو، نه‌یده‌هێشت خوێن بچێت بۆ ئه‌و ژێیه” ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شێركۆ بێكه‌س ئاماده نه‌بو بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوید‌و زۆر هه‌وڵیداوه لێره بمێنێته‌وه، ئه‌و زۆر هۆگرو شه‌یدای سلێمانی بو، به‌ڵام به‌زۆری ئهمو ئه‌وو له‌سه‌ر داوای دكتۆر ناچاربوه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوید”.
دوا ماڵئاوایی
شوان ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه كه شێركۆ بێكه‌سی شاعیر وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی پێشبینی مه‌رگی خۆی بكا‌و پێشبینیهكهشی راست ده‌رچو، چاوێكی به‌هه‌مو ئه‌لبومی یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا خشانده‌وه، له‌منداڵیه‌وه تا دوا ترۆپكی ته‌مه‌ن.
شێركۆ “سه‌ره‌تا له‌ئه‌لبومی وێنه‌كانی دهستیپێكردو هه‌مو ئه‌و وێنانه‌ی تهماشاكرد كه له‌منداڵیه‌وه تا دوا وێنه گرتبونی، پاشان ده‌زگای سه‌رده‌م ته‌له‌فونیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خواحافیزی لێبكه‌ن، به‌ڵام كه‌مێك سه‌یری كردم‌و وتی: نه‌خێر با ئه‌وان نه‌یه‌ن خۆم ده‌چم بۆ خوا حافیزی، كه گه‌یشتینه سه‌رده‌م له‌كارمه‌ندانی چاپخانه‌و پرسگه‌وه دهستیپێكردو پاشان خواحافیزی له‌هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی سه‌رده‌م كرد، پێش ئه‌وه‌ی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ش به‌ڕێبكه‌وێت چاوی به‌هانی كچیو په‌یوه‌ند جاف كهوتو شاگه‌شكه بو به‌بینی كچه‌زاكانی.
دواتر به‌یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی چوینه فڕۆكه‌خانه، له‌وێ زۆر چاوه‌ڕێی دو كچه‌كه‌ی تری ده‌كرد، كات دره‌نگ بو، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر چاوه‌ڕوان بو، دواجار پێیوتم ئه‌گه‌ر فریانهكوتم ئه‌وان ببینم ئه‌وا ئه‌م گوڵانه‌یان بۆ داده‌نێم، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ر ئه‌و شهوهچاویپێیانكهوت، كچه‌كانی بۆ ئاگاداربون له‌ته‌ندروستی ئه‌و له‌سویده‌وه گه‌ڕابونه‌وه، دوای ئه‌وه به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و ستۆكهۆڵم بۆ دواجار ماڵئاوایی له‌من كرد”.