رۆژی 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌رانه كۆبووه‌وه كه بڕیاری گۆڕینی پۆسته‌كانیان دراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، “وه‌زاره‌ت به پێی رێنماییه‌كانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی جووڵاوه‌ته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه كه ئه‌م پۆستانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زا و پاریزگاكان بگۆڕدرێن”.
وتیشی: “ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ مامۆستایه‌كمان لێ زیادنییه و به‌تایبه‌ت ئێوه ئه‌زموونێكی گه‌وره‌تان له بواری په‌روه‌رده‌یی هه‌یه و سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی و ئه‌زموونی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌ت و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ن، به‌ڵام هه‌موو لایكمان كه به‌شداری دواكۆنگره‌ی په‌روه‌ده‌ییمان له شاری هه‌ولێر كرد، ئاگاداری ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگره بوون سه‌باره‌ت به ماوه‌ی دیاریكراوی پۆسته ئیدارییه‌كانی په‌روه‌رده و هیوادارین هه‌ر چوار ساڵ جارێك ئه‌م گۆڕینه ببێته نه‌ریتێك و بیری نوێ و بیرۆكی مۆدێڕنی په‌روه‌رده‌یی بێنه نێو كاره ئیدارییه‌كانه‌وه و به‌مه بتوانین كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده باشتر بكه‌ین”.
وه‌زیری په‌روه‌رده باسی له‌وه‌شكرد: “به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م گۆڕانكاریانه په‌یوه‌ست نین به پرسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی كۆنگره‌یه كه هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ری كۆك بوونه و بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك پاڵه‌په‌ستۆ له ئارادا هه‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و ده‌نگی بۆ دراوه”.
راشیگه‌یاند: “وه‌زاره‌ت به جدییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌سی نوێ جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه، له پڕۆژه و كاری نوێتری په‌روه‌ده‌ییدا سوود له ئه‌زموونیان وه‌ربگرێت و هیواداریشین ئه‌زموون و كار‌و پڕۆژه‌كانی خۆتان به ئه‌مانه‌ته‌وه بسپێرنه‌وه ده‌ست كه‌سانی دوای خۆتان.”
دواتر هه‌ر یه‌ك له به‌شداربوانی كۆبوونه‌كه، بوونی گۆڕانكارییان به گرنگ زانی له چوارچێوه‌ی كاری په‌روه‌رده‌ییدا و هیوایان خواست ئه‌مه ببێته نه‌ریتێك و داوای ئه‌وه‌یشیان كرد كه ئه‌وان وه‌ك چۆن پێشتر كاریان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده كردووه و شه‌ونخوونیان بۆی كێشاوه، له هه‌ر به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركێكی دیكه كه له‌مه‌ولا پێیان بسپێردێت، ئاماده‌ن و به هه‌مان گووڕو تینی جارانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن