رۆژی چوارشەممە ریکەوتی ٢\٨\٢٠١٧ ، وەفدێکی هاوبەندی نیشتیمانی کورد لە سووریا سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیمکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا .
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بە گشتی باسی لێوەکرا و هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان لەسەر روودا و ئاڵۆگۆڕەکان خسە ڕوو کە عێراق و سووریا بە گۆڕانکارییەکی خێرادا تێپەڕ دەبێت، گۆڕانکارییەکانی دوایی نەمانی تیرۆرستانی داعش لە عێراق و سووریا و رۆڵی کورد تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو ، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا رۆڵی پێشمەرگە و شەرقانانیان لە کۆتایهاتن بە تیرۆرستانی داعش بەرز نرخاند باس لە قورانیدان و شەهید و بریندارەکان کرا لەم شەڕە نەگریسەدا، لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا و هەموو هێز و لایەنە سیاسی و نیشتیمانیەکان کرایەوە و وەفدی میوان بە گەرمی بەڕیکران .