لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هەر سێ لایەنی چەپی کوردستان لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوە

هەر سێ لایەنی چەپی کوردستان لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 10 بینینەکان
کاتژمێر دەی بەیانی رۆژی دووشەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لێژنەی کاری هاوبەشی چەپەکانی کوردستان لە سەر ئاستی ناوەندی هەولێر و بە ئامادەبوونی هەرسێ بەرپرسی یەکەمی هەریەک لە حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە بارەگای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کۆبوونەوە .لە کۆبوونەوەکە ئالۆگۆری بۆچوون و گفتۆگۆ کرا لە سەر دیدێکی هاوبەشی هەر سێ لایەنی چەپی کوردستان. سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی هەرێم و عێراق و جیهان و هەروەها جەخت لەسەر بەتەنگەوەهاتنی داخوازییە رەواکانی خەڵک بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتە کانیان . جگە لەوەش هەنگاوەکانی داهاتووی لێژنەی کاری هاوبەشی چەپەکانی کوردستان تاۆتوی کرا .
0 FacebookTwitterPinterestEmail