وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەمساڵ رێژەی خنکان لە ئاودا زیادیکردووە”.
موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە 77 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون لە بەرامبەر بە ساڵی پار ئەو ڕێژە زیادی کردووە”.
بەپێی وتەی سەرکەوت کاڕەش بێت، بەشێک لەو خنکاوانە دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون و بەشێکی دیکەشیان گەشتیار و سەردانکەر بوون و زۆرترین ژمارەی قوربانیانی خنکان، لە سنووری شاری هەولێر و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەن تۆمار کراون.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 17 هاوڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، 11 سلێمانی، 12 سۆران، ئەوانی دیکەش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆکان خنکاون.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانمان 152 کەسییان لە تەواوی هەرێمی کوردستان لە خنکان رزگار کردووە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو، لە تەواوی هەرێمی کوردستان 61 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان خنکاون.