به‌رێزان / سكرتێر و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی كوردستان
دوای سڵاو و رێز ….
له یادی ( 25) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حیزبی شیوعی كوردستانی تێكۆشه‌ر دا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م . مێژووی تێكۆشان و رشتنی ده‌ریایه‌ك خوێن له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌كه‌مان گه‌واهیده‌ری خه‌باتی حزبی شیوعی كوردستانن ، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ باس له دیرۆكی كۆڵنه‌دان و له‌خۆبووردویی حزبی شه‌هیدان بكه‌ین بێگومان لێره‌و به‌وتارێك و ده‌یان و سه‌دان وتار كۆتایی نایه‌ت و ئه‌وه جێدێڵین بۆ مێژووی پڕ شانازی ئه‌وحزبه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه هه‌روه‌ك هاورێ (عه‌زیز محمد ) ی نه‌مر ده‌یگووت ئاشتكردنه‌وه‌ی هاوڕێیان باشترین خزمه‌ته به حزب بگه‌یه‌نرێت و هیوادارین داخوازیه‌كه‌ی ببێته بنه‌مای كاركردن لێره‌وه‌ش له‌م ده‌رفه‌ته مه‌به‌ستمان ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ناوخۆیمانه كه خه‌ریكه به ئاقارێكی مه‌ترسیداردا بروات بۆیه كاته‌كه واده‌خوازێ هێزه سیاسیه‌كان ریزه‌كانی نێوانیان پته‌و و به‌هێز بكه‌ن و هاوهه‌ڵوێست به‌یه‌كگرتوویی به‌رپه‌رچی هه‌ر پیلانێك بده‌ینه‌وه دژی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌ی پێویستیشه حیزبی شیوعی و خه‌ڵكانی چه‌پ و دیموكراتخواز هه‌نگاوی جیدی بهاوێژن بۆ ده‌رباز كردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له دووبه‌ره‌كی و ترازانی زیاتر . چونكه تا یه‌كنه‌بین ناتوانین مافه‌كان به‌ده‌ست بێنین و ئه‌زموونه‌كه‌شمان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه كه بێگوومان دوژمنان هه‌میشه دژی گه‌له‌كه‌مان له پیلاندان . . بۆیه جارێكی تریش جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه حیزبی شیوعی رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی بگێرێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی جێبیه‌جێكاری داواكاری خه‌ڵكانی عه‌داله‌تخواز و ریفۆرمخواز و هه‌ژاران و نه‌دارانی وڵات .
به‌رێزان : له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه یادی هاورێی سه‌ركرده و تێكۆشه‌رمان هاورێ عه‌زیز محمد ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌مووكات به‌زیندوویی له‌ناومان ده‌مێنێته‌وه چوونكه تێكۆشه‌ری ماندوونه‌ناس و سیمبولی ئاشتی و ئاشته‌وایی هاورێ عه‌زیز كاریگه‌ری دیاری هه‌بوو له بیری پێشكه‌وتنخوازی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی جه‌ورو سته‌می داگیركاران له‌سه‌ر كوردستان بۆیه به بروای ئێمه ئه‌زموون و ئامۆژگاریه‌كانی هاورێ عه‌زیز ئێستا له هه‌مووكاتێك پێَویستتره , ئه‌و بِروای وابوو ئاشتبوونه‌ی ناوخۆی و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر نه‌یاراندا هه‌ربۆیه‌ش له‌ده‌ستدانی هاورێ عه‌زیز خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو به‌ر گه‌له‌كه‌مان كه‌وت .
دووباره پیرۆزبایی خۆم راده‌گه‌یه‌نم و سڵاوی رێز‌و وه‌فاش بۆ مامۆستا‌و تێكۆشه‌ری ماندوونه‌ناس هاورێ عه‌زیز محمد ( پیاوی ئاشتی ) ده‌نێرم .
هاورێتان:
مام خدر
سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان