بەمەبەستی هەواڵ پرسین و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە باری تەندورستی ، وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوە و خلیل محموود و نهرۆ جلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ هەژار هەورامی ئەندامی پەیوەندییەکان ، سەردانی هاوڕی شەپۆڵ قەتحی کەریمیان لە شاری هەولێر کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست .
جێگای باسە هاورێ شەپۆڵ یەکێکە لە هاوڕی تێکۆشەر و دلسۆزەکان کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناوی نیشتیمانێکی ئازاد و گەلێکی ئازاد بەخشیوە،چەند رۆژێکە تەشتەرگەری مێشکی بۆ کراوە .لە کۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان جارێکیتر هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست و هەوڵ و ماندووبوونیان لە مێژووی رزگاریخوازی گەلی کوراستان بەرز نرخاند .لای خۆـسیەوە هاوڕێ شەپۆڵ دڵخۆشی و سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا لە بەسەرکردنەوە و هەواڵ پرسینی هاورییان .