سه‌ره‌ڕای هه‌رزانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كوردستان گه‌نه‌ڵ ئینێرجی له‌نێوان دابه‌زینی نرخی پشكه‌كانی‌و قه‌رزه‌كانی هه‌رێمدا خۆی پێڕاناگیرێت.
تۆنی هایوارد، سه‌رۆكی نوێی كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی ئاشكرایده‌كات، ئاماده‌یه كۆمپانیاكه بفرۆشێت ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشی پێشكه‌شبكرێت.
كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه، كۆمپانیایه‌كی توركی-به‌ریتانیه‌و یه‌كێكه له‌كۆمپانیاكانی نه‌وت كه خاوه‌نی زۆرترین پشكه له‌نه‌وتی هه‌رێم كوردستان، له‌هه‌ردوو كێڵگه‌ی تاوكێ‌و ته‌ق ته‌ق.
كۆمپانیاكه یه‌كه‌مین كۆمپانیایه كه كاری ده‌رهێنانی نه‌وتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا كردوه له‌ساڵی 2007 له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی میران، له‌ئێستادا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (توركیش ئێن تی تی، تی تی ئۆپكۆ، وێسترن زاگرۆس) خاوه‌نی له‌سه‌دا 25ی پشكی ده‌رهێنانی نه‌وتن له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و كۆمپانیایه زۆرترین كاری له‌هه‌رێمی كوردستانه، كاره‌كانی له‌ساڵی ٢٠١٥دا سه‌دا ٤١ زیادیكردوه‌و پێشبینی قازانجی كۆمپانیاكه‌شیان له‌هه‌رێم بۆ ساڵی ٢٠١٥ گه‌یشتۆته ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خام‌و ٣٧٨ ملیۆن دۆلار قه‌رز كه لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و هێشتا ئاماده‌یی دانه‌وه‌ی ده‌رنه‌بڕیوه.
له‌بڵاوكراوه‌ی دوشه‌ممه ١٣ی ئه‌م مانگه‌ی كۆمپانیاكه‌دا هاتوه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا سه‌دا ٤١ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی له‌كوردستاندا زیادیكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ساڵی ٢٠١٤دا ٦٩ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام له‌مساڵدا‌و تائێستا بۆ ٨٩ هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا به‌رزبۆته‌وه، هه‌ندێك رۆژیش توانیویه‌تی ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بهێنێت.
تۆنی هایوارد، سه‌رۆكی نوێی كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، به‌رۆژنامه‌ی فاینانشال تایمزی راگه‌یاندوه “ئێمه پشكه‌كانمان تایبه‌تن، له‌ئاستێكی زۆر به‌رزدان‌و كاره‌كانمان به‌ورد‌و درشتی به‌ڕێكردوه، هه‌ر لایه‌نێك بۆ پشكی به به‌ها‌و كوالێتی به‌رز بگه‌ڕێت ئه‌وا كۆمپانیاكه‌ی ئێمه زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت بۆی، گه‌ر ئۆفه‌ری باشمان پێشكه‌ش بكرێت بیر له‌فرۆشتنی ده‌كه‌ینه‌وه”.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، كوردستان یه‌كێكه له‌هه‌رزانترین شوێنه‌كانی جیهان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی خام‌و قازانجێكی زۆری تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم زۆرێك له‌و داهاته ده‌بێت له‌پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕی داعشدا خه‌رجبكات.
هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌ی فاینانشاڵ تایمزدا هاتوه، هه‌رچه‌نده ئۆفه‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ بۆ فرۆشتنی كۆمپانیاكه سه‌رنجڕاكێشه، به‌ڵام زۆرنین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت بكه‌ونه نێوان كێشه‌ی به‌غدا‌و هه‌رێمه‌وه، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك شێڵ‌و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه له‌باشوری عێراق كاربكات ده‌بێت سوده‌كانی له‌وێ له‌به‌رچاو بگرێت، پێش بڕیاردان بۆ ئه‌گه‌ری كاركردن له‌هه‌رێمی كوردستان كه ره‌نگه كێشه‌ی بۆ دروستبكات له‌گه‌ڵ عێراق.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا نه‌دانی پاره له‌كاتی خۆیدا‌و راگرتنی پاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه سه‌رنجڕاكێش نیه بۆ هیچ كۆمپانیایه‌ك كه بیر له‌كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیا توركی-به‌ریتانیه‌كه بكاته‌وه. وه‌كو له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه.
ناكۆكیه‌كانی نێوان گه‌نه‌ڵ ئینێرجی‌و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی تر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بون، له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزه ٣٧٨ ملیۆن دۆلارییه‌كه‌ی نه‌داته‌وه به‌كۆمپانیاكه، ته‌واوی كاره‌كانیان له‌هه‌رێم راده‌گرن، ئه‌وه‌ش به‌زیانی هه‌رێم‌و كۆمپانیاكه دێت، كه گه‌وره‌ترین پێگه‌ی كاركردنی هه‌رێمی كوردستانه، به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی فاینانشال تایمزی به‌ریتانی.
گه‌نه‌ڵ ئینێرجی ده‌ڵێت كه ئه‌و پاره‌ی لای هه‌رێمی كوردستانه له‌ساڵی 2014ه‌وه 230 ملیۆن دۆلار بووه‌و تا 30ی حوزه‌یرانی رابردوو گه‌یشتۆته 378 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی كاره‌كانی له‌بلۆكه نه‌وتیه‌كان له‌هه‌رێم رابگرێت، ساڵی رابردوو له‌سه‌روبه‌ندی پێشڕه‌ویه‌كانی داعش له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌ركوك‌و نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه له‌هه‌ولێر، ئه‌و كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی دیكه‌دا، سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌هه‌رێم راگرت.
دوای چه‌ند مانگێك‌و له‌مانگی نۆی ساڵی رابردودا، كۆمپانیاكه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی باشبونی دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستیكردۆته‌وه به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌كارمه‌نده‌كانی بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مهێنان زیادیكردوه‌و قازانجه‌كانی كۆمپانیاكه له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای راگرتنی پێدانی پاره به‌بێ دابه‌زین ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام نرخی پشكه‌كانی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری ناوچه‌كه، گه‌یشتنه رێكه‌وتنی ئێران‌و ئه‌مریكا، دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه پشكه‌كانی له‌سه‌دا ٣٤ دابه‌زیووه.
سەرچاوە : هاوڵاتی