رزگاركردنی موسڵ له ده‌ستی داعش ره‌نگه تاكه هه‌واڵێكی گرنگی ناوچه‌كه بێت له دوای كه‌وتنی ئه‌و شاره بۆ ده‌ستی داعش له هاوینی ٢٠١٤. هه‌موان پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش وه‌ك پاڵه‌وانێكی جه‌نگ به جلوبه‌رگێكی سه‌ربازی ره‌ش ه‌وه به‌نێو شەقامه‌كانى موسڵدا رێده‌كات، به‌ڵام پێده‌چێت پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كه‌سێكی تر بێت كه هه‌موانی له ده‌وری عه‌بادی كۆكرده‌وه و كردییه سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌ویش برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژ به داعش.
كه به لێهاتووی خۆی و به پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی هه‌م به‌غداد و هه‌م هه‌ولێر له مه‌ترسی كه‌وتن رزگاركرد و هه‌میش سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له سفره‌وه ده‌ستی پێكرد و ئه‌مرۆ ٧٢ ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ن.
ئه‌و ئێستا چاو و عه‌قڵی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه بۆ شه‌ری داعش له عێراقه‌وه بۆ باكوری ئه‌فریقا، هه‌مووان له واشنتۆن چاویان له‌وه هه‌واڵێكی خۆشیان پێبدات.
له هاوینی ٢٠١٤، ئه‌وكاته‌ی داعش سێ یه‌كی خاكی عێراقی داگیر كرد و سوپای عێراق له هه‌ره‌سدا بوو، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی به‌غدادیان ده‌كر، حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكیش له هه‌ره‌س نزیك بوو، و هه‌رێمی كوردستانیش خۆی بۆ “كۆتای هاتنی عێراق” ئاماده كردبوو به‌وپێیه‌ی ئەو كات كورد داعشی وه‌ك راپه‌رینی سونه‌كان ده‌بینی.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی داعش ڕووی به‌ره‌و كوردستان وه‌رچه‌رخاند هه‌موان هانایان بۆ ئه‌مریكا برد.
له‌م كاته‌دا سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، متامانه‌ی دا به برێت مه‌كگۆرك بۆ هاوكاریكردنی عێراق و رێگرتنی له كه‌وتنی عێراق به یه‌كجاری.
ئه‌ركه‌كه‌ی مه‌كگۆرك له واشنتۆن زیاتر ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م بوو به‌وپێی ده‌بوو ئه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كه خۆی كارمه‌ندی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه، و وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆشی سپی، هه‌ماهه‌نگی خێرا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسته‌كانی سیاسی، سه‌ربازی، دارایی كار بكرێت بۆ تێكشكاندنی داعش.
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مریكان ده‌زانن كه كاكردنی ئه‌و سێ دامه‌زراوه‌یه پێكه‌وه بۆ یه‌ك ئامانج ته‌نیا به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كرێت، به‌ڵام مه‌كگۆرك توانی ئه‌وكاره بكات.
له عێراق و سوریاش، كاره‌كه ئه‌سته‌م بوو به‌بێ بونی كه‌سێكی شاره‌زا له سیاسیه‌ت و مێژوی ناوچه‌كه.
له‌مه‌شدا مه‌كگۆرك شانیدایه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه. له عێراق توانی به دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌كی شیعی-سونی و رازیكردنی كورد هه‌م نوری مالیكی له ده‌سه‌ڵات دووربخاته‌وه و هه‌م عه‌بادیش بگه‌یه‌نێته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات به ماوەیه‌كی یه‌كجار كورت، به‌ڵام دیاره ئه‌وكاره ئه‌سته‌م ده‌بو ئه‌گه‌ر داعش له ده‌رگای هه‌ولێر و به‌غدادی نه‌دایه.
له سوریاش، مه‌كگۆرك له‌نێوان ناكۆكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) چاره‌یه‌كی تری دۆزیه‌وه ئه‌ویش به كاركردنی له‌رێگه‌ی هێزی سێیه‌م كه بریتی بو له هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌وه‌ی ده‌رگا به‌رووی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا و یه‌په‌گه‌دا كرده‌وه و له‌و رۆژه‌شه‌وه داعش به به‌رده‌وامی له پاشه‌كشه‌دایە له سوریا و نزیكه شاری ره‌قه‌ش له ده‌ست بدات.
له هه‌رێمی كوردستانیش، برێت مه‌كگۆرك به هه‌وڵه به‌رده‌ده‌وامه‌كانی و شه‌ونخونی زۆری ئه‌و رێگه‌ی له‌وه‌گرت كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم سه‌ربكێشێت بۆ شه‌ڕی مه‌ده‌نی و نا ئارامی سه‌ربازی، هه‌رچه‌نده مه‌كگۆرك نه‌یتوانی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات و هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وایه كه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی مه‌گۆرك پێشێلكردنی دیموكراسی بوو، به‌ڵام لای مه‌كگۆرك خۆی تێكنه‌چونی به‌ره‌ی دژ به داعش و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بوو بۆ كوردستان له‌پێشتر بوو.
له ئاستی دارایی و كاری مه‌یدانیش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “ئه‌وه به چه‌ندین كۆبونه‌وه و پلانی ورد كراوه كه به‌شی زۆری ئه‌و پلانانه له پشتی په‌رده‌وه بووه”. هه‌ربۆیه له‌وه‌ته‌ی هاوپه‌یمانی دژ به داعش ده‌ستی به هێرش كردووه، چه‌كدارانی داعش به به‌رده‌وامی له پاشه‌كشه‌دان و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیووه یه‌ك كیلۆمه‌تریش پێشره‌وی بكه‌ن دژ به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
ره‌نگه هه‌ندێك جار واده‌ربكه‌وێت كه لایه‌نگری به‌غداد یان هه‌ولێر یان رۆژاڤا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و به هه‌مان ئه‌ندازه نزیكه له هه‌رلایه‌ك. كاتێك عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌ی له لێواری نقومبوندایه، ئه‌و فریادره‌سه، و كاتێك هه‌ولێر له گێژاوی سیاسی ناوخۆی رێی خۆی ونده‌كات، ئه‌و شه‌ونخونی ده‌كات تا رێگه له پێشهاتی نه‌خوازراو بگرێت و داوای “یه‌كریزی كورد” ده‌كات، ته‌نانه‌ت كاتێك یه‌كێتی خه‌ریكه له‌ت ببێت، مه‌كگۆرك ده‌گاته سلێمانی و باڵه ناڕازییه‌كان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه. له سوریاش، سه‌ره‌رای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئۆردوگان، ئه‌و له سنوری توركیاوه ده‌په‌رێته‌وه كۆبانی و له نزیكه‌وه پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌وێ تۆمار ده‌كات و ده‌گه‌یه‌نێته كۆشكی سپی.
ئێستا له دوای رزگاركردنی موسڵ له عێراق، ره‌قه له سوریا له ئاینده‌دا، ره‌نگه رۆڵی مه‌كگۆر له سه‌ركردایه‌تیكردنی شه‌ڕی داعش به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه بروات، به‌ڵام به‌ر له كۆتای هاتنی رۆڵه‌كه‌ی ئه‌و ئێستا هاوشانی شه‌ڕی داعش ئه‌ركێكی تری هه‌یه له عێراق، ئه‌ویش رێگرتنی له دروستبونه‌وه‌ی نا ئارامی سیاسی و سه‌ربازی، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵی دواخستنی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، چونكه به روانینی ئه‌و “ریفراندۆم له ئێستادا ئه‌بێته دروستبونی نا ئارامی له عێراق” له‌مه‌شدا توانیویه‌تی گفتوگۆی نهێنی و داخراو له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بخاته سه‌رپێ، به‌ڵام دیار نیه تا چه‌ند له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دەهێنێت.
سەرکەوت شەمسەدین