سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، رایگه‌یاند كه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه پێویسته كێشه داراییه‌كانی مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام بایكۆت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه “هه‌موومان ده‌زانین كه مامۆستا ناتوانێت به گیرفانی به‌تاڵه‌وه ده‌وام بكات”.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی وتی: “مامۆستایه‌ك له‌رووی ماددییه‌وه باش نه‌بێت، ناتوانێت په‌روه‌رده‌یه‌كی باش پێشكه‌ش بكات”.
وتیشی: “به‌ڵام ئه‌و بایكۆته‌ی له چه‌ند شوێنێك كراوه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات چونكه ئێمه ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌دا هه‌یه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “له ساڵانی رابردوودا زۆر هه‌وڵدرا له‌ڕێی بایكۆته‌وه بگه‌ینه ئه‌نجامێك، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو”.
راشیگه‌یاند كه “بارودۆخی داراییه‌كه قورسه و حكومه‌تی عێراق رازی نییه یاسای بودجه‌ی 2023، 2024 و 2025 جێبه‌جێ بكات”.
هه‌رچه‌نده له 13ی ئه‌یلول له هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و په‌روه‌رده‌ی كۆیه، مامۆستایان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه و تا ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێنه‌كردووه.