مه‌رج نیه ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌یخۆین سودی هه‌بێت، چه‌ندین جۆر له‌و خواردنانه به‌لامانه‌وه به‌چێژن‌و زۆر ئاره‌زویان ده‌كه‌ین، به‌ڵام زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن‌و پێویسته دوربكه‌وینه‌وه لێی.
زانا ئه‌ڵمانیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌ك له‌سه‌ر سێی هۆكاری توشبون به‌شێرپه‌نجه خواردنی ناته‌ندروسته. ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌كاربۆهیدرات له‌گه‌ڵ خواردنه سوركراوه‌كان زۆر زیانبه‌خشن.
ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه شێرپه‌نجه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ مردن‌و له‌دوای نه‌خۆشیه‌كانی دڵ. به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵانه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌وه زیاتر له8 ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن‌و له‌ئه‌ڵمانیاش 35%ی هۆكاره‌كانی توشبون به‌شێرپه‌نجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی خۆراك.