توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ری خستووه كه بێكاری ده‌بێته هۆی گۆڕانی كه‌سایه‌تی تاكه‌كان له كه‌سایه‌تیه‌كی كراوه‌و به هیواوه بۆ ژیان بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی داخراو و گۆشه‌گیر، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌پێی پله‌ی بێكاری له كۆمه‌ڵگه‌دا گۆرانی به‌سه‌ردا دێت.
توێژه‌ران ئه‌وه‌یان ڕوونیانكردۆته‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان گۆرانی به‌سه‌ردا دێت له‌گه‌ڵ له‌ده‌ده‌ستدانی هه‌لی كاركردندا، له‌و باره‌یه‌وه د. كریستۆڤه‌ر بویس له زانكۆی ستێرلینگ له سكۆتله‌ند به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ ڕایگه‌یاندووه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه‌سی كاركه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌و له‌دوای له‌ده‌ستدانی كاریش ده‌بێته خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه كه له ڕووی ده‌روونیه‌وه پێشبینی كراونیه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كاركراوه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌روونی و كه‌سێتی 6769 كه‌س له ئه‌ڵمانیا له‌نێوان سالاَنی 2006 بۆ 2009 دا له‌و ماوه‌یه‌شدا 210 كه‌س له‌و ڕێژه‌یه بێكاربوون، توێژینه‌وه‌كه كاری له‌سه‌ر پێنج لایه‌نی ده‌روونی كردووه كه تایبه‌ته به كه‌سایه‌تی تاكه‌كان ئه‌ویش له‌رووی هیلاك بوونی جه‌سته‌یی ، توره‌بوون و ناجێگیری ده‌روونی، هاواركردن له‌كاتی قسه‌كردندا ، ساده‌یی له كه‌سێتیدا، هه‌روه‌ها كه‌سێتی كراوه‌و كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌پێی شیكاری ئه‌و ڕاپرسیانه كه كردوویانه ده‌ركه‌وتووه كه كاردانه‌وه‌كانی بێكاری سه‌ره‌تا لاوازه به‌لاَم به‌پێی زیاتربوونی ماوه‌ی بێكاریه‌كه كاردانه‌وه‌ده‌رونیه‌كان توندتر ده‌بن.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش د. كریستۆڤه‌ر بویس دامه‌زراوه جیهانیه‌كان و حكومه‌تی ولاَتان دڵنیاده‌كاته‌وه كه ئه‌زمه‌ی ئابوری ته‌نها كاریگه‌ری خراپ دروست ناكات له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری به‌ڵكو بێكاری ده‌بێته هۆی گۆڕانی ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تی مرۆڤه‌كان.