كێشه‌ی نێوان قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 1913، ئه‌وكات عه‌ره‌بستانی سعودیه دوای ده‌كرد قه‌ته‌ر بلكێنرێت به عه‌ره‌بستانه‌وه، ده‌یوت قه‌ته‌ر به‌شێكه له هه‌رێمی ئیحسای سعودیه، به‌ڵام به‌ریتانیا دژی ئه‌مه وه‌ستایه‌وه. ساڵی 1965 دوو وڵات رێكه‌وتنی دیاریكردنی سنوریان ئیمزا كرد، بریار بوو قه‌ته‌ر و به‌حره‌ینیش ببنه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو وه‌ك دوو ئه‌ماره‌ت، به‌ڵام دواتر سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵبژارد، قه‌ته‌ر ساڵی 1971 سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند‌و سعودیه‌ش ئیعترافی پێكرد.
ـ 1992، ناكۆكی نێوانیان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به‌هۆی رووداوی ناسراو به خاڵی سنوری (خفوس)، تێیدا ئه‌فسه‌رێكی سعودی‌و دوو سه‌ربازی قه‌ته‌ری كوژران‌و سعودیه‌ش خفوسی كۆنترۆڵ كرد.
ـ 1996، دوای كوده‌تایه‌كی شكستخواردوو دژی شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ی میری ئه‌وكاته‌ی قه‌ته‌ر، ده‌وحه سعودیه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت كوده‌تاكه‌وه بووه‌و هاوكاری خێلی (بنی مرّه)و شێخ خه‌لیفه ئال سانیی (باپیری ئەمیری ئێستای قەتەر) كردووه له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌دا، دواتر قه‌ته‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌ی له سه‌دان كه‌سی ئه‌و خێله‌ی وه‌رگرته‌وه‌و بۆ سعودیه دەرکران، چونكه هه‌ر كه‌سێك ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ری هه‌بێت ده‌بێت دڵسۆزی ڕه‌های خانه‌واده‌ی حوكمڕانیی قه‌ته‌ر بێت.
ـ 1996، له كۆبونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی خه‌لیج كه له سه‌ڵته‌نه‌تی عوممان ئه‌نجامدرا، شێخ جه‌میل حجیلانی سعودی وه‌ك ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو هه‌ڵبژێردرا به‌رامبه‌ر پاڵوێراوی قه‌ته‌ر عه‌بدولره‌حمان عه‌تیه، شێخ حه‌مه‌دی میری قه‌ته‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕی‌و بایكۆتی دانیشتنی كۆتایی لوتكه‌كه‌ی كرد.
ـ 2000، شازاده عه‌بدوڵای جێنشینی پادشای سعودیه، بایكۆتی لوتكه‌ی ئیسلامیی كرد كه له ده‌وحه به‌رێوه‌چوو، وه‌ك ناره‌زایی به‌رامبه‌ر بوونی نوێنه‌رایه‌تی بازرگانیی ئیسرائیل له ده‌وحه.
ـ 2002، به‌هۆی په‌خشكردنی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی (جه‌زیره)، كه تێیدا چالاكوانێكی ئۆپۆزیسیۆنی سعودیه ڕه‌خنه‌ی لە مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیزی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی نوێی سعودیه‌و خانه‌واده‌ی ئال سعود گرت، سعودیه باڵوێزی خۆی له قه‌ته‌ر كێشایه‌وه.
ـ 2005، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كۆده‌تایه‌كی دیكه درا دژی شێخ حه‌مه‌د، قه‌ته‌ر سعودیه‌ی به پشتیوانیكاری كوده‌تاكه تۆمه‌تبار كرد، دواتر قه‌ته‌ر ره‌گه‌زنامه‌ی له 5 هه‌زار كه‌س له خێلی مره وه‌رگرته‌وه.
ـ 2010 به‌دواوه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ربیی قه‌ته‌ر پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كانی كرد دژی نیزامه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عه‌ره‌ب‌و كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی خسته‌كار، به‌ڵام سعودیه به پێچه‌وانه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ حوسنی موباره‌ك.
ـ 2013، قه‌ته‌ر دژی كوده‌تای عه‌بدولفه‌تاح سیسی وه‌ستایه‌وه له میسر، به‌ڵام سعودیه به‌توندی پشتیوانی له سیسی كرد‌و دژی مورسیی‌و ئیخوان موسلیمین وه‌ستایه‌وه.
ـ 2014، سعودیه‌و ئیمارات‌و به‌حره‌ین بریاری كێشانه‌وه‌ی باڵوێزه‌كانیان ده‌ركرد له قه‌ته‌ر، دوای ئه‌وه‌ی داوایانكرد ده‌سوه‌ردان له كاروباریی نێوخۆی وڵاتانی كه‌نداو نه‌كرێت‌و پشتیوانی هیچ لایه‌ك نه‌كرێت هه‌ره‌شه بێت بۆسه‌ر سه‌قامگیریی‌و ئاسایشیی كه‌نداو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌وحه میوانداریی ژمارەیەك ئه‌ندامی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلاحی ئیمارات)ی قه‌ده‌غه‌كراوی كرد كه سه‌ربه ئیخوان موسلیمینن.
ـ 2017، بڵاوبوونه‌وه‌ی قسه‌كانی سَیشه‌ممه‌ی پێشووی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میری قه‌ته‌ر، كه ره‌خنه ده‌گرێت له سەردانی ترەمپ بۆ سعودیە و دوژمنكاریی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران، ده‌شڵێت هیچ سوود‌و حكمه‌تێك له دوژمنایه‌تی ئێران‌دا نییه، چونكه ئێران خاوه‌ن قورسایی ئیقلیمیی و ئیسلامییه، هه‌روه‌ها حیزبوڵای لوبنان‌و حه‌ماسی فەلەستینی به موقاوه‌مه ناوبردووە (ده‌وحه ده‌ڵێت ئه‌م لێدوانه ساخته‌یه‌و ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ری هاك كراوه)، ئه‌م قسانە ناکۆکییەکانی نێوان چەند وڵاتێکی عەرەبیی لە پێشەوەیان سعودیە لەگەڵ قەتەری گه‌یانده ئه‌م توندیی‌و ئاڵۆزییه‌ی ئێستا.
لە فەیسبووکی دانا ساڵح وەرگیراوە