ئیلاف:
گرێ سپی (ته‌ل ئه‌بیه‌ز) بوه ناونیشانی هه‌واڵه‌كان له‌دوو رۆژی رابردودا له‌ئاكامی شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانانی كورد له‌لایه‌ك‌و چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌كی تر. شارۆچكه‌كه بۆ هه‌ردو به‌ری روبه‌ڕوبونه‌وه گرنگی خۆی هه‌بو، به‌ڵام كورد له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه.
گرێ سپی شارۆچكه‌یه‌كی بچوكی سورییه كه ده‌كه‌وێته سنوری توركیا له‌باكور‌و نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س تیایدا نیشته‌جێبون كه له‌نه‌ته‌وه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب پێكدێن. شارۆچكه‌كه له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای رققه‌یه‌و 100 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری ئه‌و پارێزگایه دوره.
داعش به‌ر له‌ساڵێك ده‌ستی به‌سه‌ر گرێ سپی‌دا گرت، به‌ڵام دوێنێ دوشه‌ممه، پاش شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئازاد‌و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ده‌كرا‌و ماوه‌ی پێنج رۆژی خایاند له‌ده‌ستیدا.
شكست بۆ داعش‌و سه‌ركه‌وتن بۆ كورد
گرنگی شارۆچكه‌كه له‌وه‌دایه كه خاڵی تێپه‌ڕبونی چه‌ك‌و چه‌كداران‌و پاره‌بو بۆ داعش له‌توركیاوه بۆ سوریا. ده‌ركردنی داعش له‌و شارۆچكه‌یه واته بڕینی یه‌كێك له‌شاده‌ماره‌كانی هاوكاری كه رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه پشتی پێده‌به‌ست. به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ دزه‌پێكردنی نه‌وت بۆ توركیا به‌كاریده‌هێنا. له‌گه‌ڵ كه‌وتنی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌شدا داعش هیچ ده‌روازه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵ توركیا نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له‌جه‌رابلوس.
كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گرێ سپی واته نزیكه‌ی 400 كیلۆمه‌تر له‌شریتی سنوری سوریا-توركیا له‌چنگی كورداندایه، كه ئه‌و ناوچانه له‌ریفی باكوری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌باكوری سوریا درێژده‌بێته‌وه به‌ره‌و سێگۆشه‌ی سنوری سوریا توركیا عێراق، جگه له‌ناوچه‌یه‌كی بچوك له‌پارێزگای حه‌سه‌كه.
ئازادكردنی گرێ سپی هاوكاری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌كات بۆ پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی كورداندایه له‌حه‌سه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆبانێ‌و ناوچه سنورییه‌كانی دیكه.