لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر : هاوڕێ عزیز محمد ،بۆ هەمیشە لەگەڵمان دەمێنیتەوە ..!

هاوڕێ مام خدر : هاوڕێ عزیز محمد ،بۆ هەمیشە لەگەڵمان دەمێنیتەوە ..!

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوسەنگەرم عزیز محمدم بیست،ئەو هەواڵە لە ناخەوە هەژاندمی بەم هۆیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە هاورێیانم و تەواوی ئەو دۆست و ئازیزانە دەکەم و دڵنیایان دەکەمەوە رێگای ئاشتی و ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و گەیشتن بە سۆسیالیزم کە هاورێ عزیز محمد هەموو ژیانی خۆی بەم ئامانجە پیرۆزانە بەخشی،دڕیژەی دەبێت و دریژەپێدەری رێگاکەی ئەو دەبین .

من لەلایەک زۆر نیگەرانم بۆ ماڵئاوایی یەکجارەکی هاورێیەک و دڵسۆز و هاوسەنگەرێک و سەرکردەیەکم،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خۆشحالم کە بەشێکی ژیانم لەگەڵ ئەو بیرمەند و سەکردەیە ژیاوم و خەباتم کردووە بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە،بۆیە رێباز و بیر و حزبەکەی هاورێ عزیز محمد هەمیشە لای ئیمە دەمێنێتەوە و درێژەی پێ دەدەین .

لەدەستدانی هاوڕێ عزیز محمد ، کۆستێکی گەورەیە و کەلێن و بۆشایەکی زۆری لە خەبات بۆ ئاشتی و ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە بۆ هەموومان جێ هێشت ،پڕکردنەوەی جێگای ئەو کارێکی ئاسان نابیت ، بەڵام ئەو بەخەبات و تێکۆشانی، بەنووسین و هەڵویستەکانی ،سەرمایەکی گەورەی بۆ ئێمە و هەموو کۆمەڵگا جیهێشت و نەوەیەکی بە بیری و چەپ و شیوعیەت بەخشیە کۆمەڵگا ،بۆیە هاوری عزیز محمد بۆ هەمیشە لەنێومانە و لەگەڵمان دەمێنێتەوە ..

یادی هاوڕێ عزیز محمد هەمیشە زیندووە

هاوڕێتان

مام خدر

٣١\٥\٢٠١٧

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail