لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و تیاری حکمەی نیشتیمانی کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و تیاری حکمەی نیشتیمانی کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (١٩\٢\٢٠٢٣) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیییەکان و مام ئازاد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی تیاری حکمەی نیشتیمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەرێزان صباح الصالحي بەرپرسی تیاری حکمەی نیشتیمانی لە کوردستان و ئومێد نانەکەلی بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدانی محراب-نوسینگەی هەولێر، بەگەرمی پێشوازیان لێکرا .
لە گفتوگۆیەکی هاوبەشدا بارودۆخی سیاسی عێراق و کوردستان و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆکردن .
لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولاکرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە