یەكێك لەو پەنابەرە كوردانەی كە ماوەی چەند مانگێكە لە لەندەن بە مەبەستی ناردنەوەی لە گرتوخانەكان راگیراوە، رۆژی 28ی ئەم مانگە دیپۆرتی فڕۆكەخانەی هەولێر كراوەتەوە و بڕیاریشە ژمارەیەكی دیكەش لەو پەنابەرانە لەرێگەی هەمان فرۆكەخانەوە دیپۆرت بكرێنەوە. ئەمەش بەپێی فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممە 28ی ئایار یەكێك لەو پەنابەرە کوردانەی كە ماوەی چەند مانگێکە لە لەندەن بەمەبەستی ناردنەوەی زۆرەملێ لە گرتوخانەكان ڕاگیراوە، دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر کراوەتەوە.
فیدراسیۆنەكە وتوشیەتی كە دوای وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرە كوردە لە فڕۆكەخانەی هەولێر داوای کەفالەتی لێكراوە وسەرئەنجام دوای وەرگرتنی پەنجەمۆر کاتژمیر 8ی بەیانی بەکاتی کوردستان ئازادكراوە.
ئاشكراشیكردوە كە ژمارەیەکی دیکەش لەو پەنابەرانە لە گرتوخانەکانی بەریتانیا تکتی ناردنەوەیان بۆ بڕاوە كە لەڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دیپۆرت بكرێنەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەران بە بەڵگەی هاوكاریكردنی دەسەڵاتدارانی كوردستان بۆ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی بەنابەران وەسفكردوە و وتوشیەتی كە ئەوە راوەستانە لەپاڵ ئەو سیاسەتانەی كە حكومەتەكانی ئەوروپا دژ بە پەنابەران گرتویەتییەبەر و حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانیش تۆمەتبار دەكات بەوەی كە “هیچ باكێك”یان بۆ هاوڵاتیانی ژێر دەستی خۆیان نییە و “ئامادەی هەمو دەستگرتن وهاوکاریەکن بەخاتری گهیشتن بهقازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان و دڵ رازیکردنی حکومەتەکانی ئەوروپا لە پێشیانەوە حکومەتی بەریتانیا”.
لە كۆتاییشدا فیدراسیۆنەكە ئەو سیاسەت و مامەڵەیەی حكومەتی هەرێمی مەحكوم كردوە و داواشی لە ئازادیخوازان ولایهنگرانی مافی پهنابهران لهناوخۆ و دهرهوهی کوردستان كردوە، نارهزایهتی بەرامبەر بەو سیاسەتە دهرببڕن.