لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هەولێر: دژی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتییەکەی جندرێس خۆپیشاندان ئەنجامدرا

هەولێر: دژی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتییەکەی جندرێس خۆپیشاندان ئەنجامدرا

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

رۆژی پێنجشەممە 23ی ئاداری 2023 بەشێک لە هاوڵاتییانی رۆژئاوا و بەرپرسی حزبەکانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دژی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتیی کورد لە شاری جێندرێسی رۆژئاوای کوردستان لە رۆژی 20ی ئاداری 2023.
هاوڵاتییانی رۆژئاوای کوردستان و حزبەکانی هەرێمی کوردستان داوایانکرد، تورکیا ئەم هێرشانەی راگرێت بۆ سەر کوردانی عەفرین، چونکە پێشتر عەفرین ئارامترین ناوچەی رۆژئاوای کوردستان بووە، بەڵام لەئێستادا تورکیا دەستی بەسەردا گرتووە.
ئەم گردبوونەوەی ئەمڕۆشیان بە ئامانجی ئەوە بوو کە پەیامی خۆیان لەرێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەیەنن و هەوڵبدرێت هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کورد و رۆژئاوای کوردستان رابگیرێت.
جێگای باسە وەفدێکی بزووتنەوەی دیومکارتی گەلی کوردستان بەشداری ئەو نارەزایەتیە دەربڕینەیکرد .
رۆژی 20ی ئاداری 2023 له‌ شارى جندرێس له‌ سوريا له‌ كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆز تەقە لە هاوڵاتییانی کورد کرا لەلایەن هێزەکانی ئەحراری شەرقییە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتیی کورد شەهیدبوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە