ئامادەکردنی سالار محموود :
ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ده‌ریده‌خه‌ن كه ساڵ له‌دوای ساڵ نه‌خۆشییه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان له ته‌شه‌نه سه‌ندندایه‌و هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ناو هاووڵاتیانی كوردستاندا زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كه هه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه وه‌زه‌راتی ته‌ندروستی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌و به‌سه‌رنجدان له ڕه‌وشی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌دایه.
ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له نێوان ساڵانی 2008 تا 2010، ده‌ریده‌خات كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستاندا زیادی كردووه.به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ساڵی 2008 دا دوو هه‌زارو 623 كه‌س له هه‌ولێر تووشی نه‌خۆشی شێر په‌نجه بوون‌و له ساڵی 2009 ڕێژه‌كه له هه‌ولێر هه‌ڵكشاوه بۆ 2919 كه‌س.
له پارێزگای سلێمانیش له ساڵی 2008 دا 1234كه‌س تووشبوون‌و ساڵی 2009 ژماره‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 1444كهسو ساڵی 2010 ڕێژه‌كه بووه‌ته 1252كهسو ساڵی 2011 به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 1451كه‌س.\به‌پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی ” هیوا”ی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ساڵانە 2000 حاڵەتی توش بوو بە شێرپەنجە سەردانی نەخۆشخانەکه دهكهنو نیوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش دانیشتووی ناو شاری سلێمانین‌و نیوه‌كه‌ی دیهشیان له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌وه ده‌چنه ئه‌وێ.شێرپەنجە نەخۆشیەکی كوشنده‌ی ترسناکەو زیاتر لە ۱۰۰ جۆری هەیەو ساڵانە خەڵکانێکی زۆر ئەکوژێت و هەموو بەشەکانی لەشیش ئەگەری توشبوونیان بە شێر پەنجە هەیە.
به‌پێی زانیارییه ته‌ندروستییه‌كان، هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە یەک سیفەتی هاوبەشیان هەیە، ئەویش بریتییە لەوه كه ئه‌و خانانەی توشی شێرپەنجە ئەبن کۆنتڕۆڵیان لە دەست ئەدەن.
پسپۆڕانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان‌و شێرپەنجە، دەڵێن دەستنیشانكردنی شێرپەنجە لە قۆناغێكی درەنگداو دابیننەكردنی چارەسەر لە كاتی خۆیدا، وا دەكات تووشبووان رووبەڕووی ئازارێكی زۆر‌و مردنی پێشوەختە ببنەوە.
زانیارییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و كه‌می هۆشیارییه‌وه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌سه‌رووی ئاستی دوو، یاخود گه‌شتووه‌ته ئاستی سێیهمو چواره‌م، بۆیه ناتوانرێت چاره‌سه‌ری بكرێت.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له ساڵی 2014وه 15 هه‌زار كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ڕوویان له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كه كردووه.
ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ریده‌خات كه له ساڵی 2014دا له پارێزگای سلێمانی 2027كهسو له هه‌ولێر 1925كهسو له دهۆك 926كه‌س دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستاندا له ساڵی 2015دا له هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێكدا 99 كه‌س توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون‌و له ساڵی 2016دا 97 كه‌س بووه.هه‌ر به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ساڵی 2016دا له هه‌رێمی كوردستان پێنج هه‌زارو هه‌شتاو پێنج كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێر په‌نجه بوون.
تۆێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌هۆكاری تووشبوون به شێرپه‌نجه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاو و هه‌واو خۆراك‌و په‌یوه‌ندی مۆبایل‌و ئه‌نته‌رنێت هۆكاره‌كانی تووشبوونن به‌و نه‌خۆشییه.
به‌وته‌ی دكتۆر كارزان موحسین دزه‌یی، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێژه‌ی %35 له ته‌شه‌نه سه‌ندندایه.
دكتۆر كارزان كه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی ” ئیشق”ه، باسله‌وه ده‌كات كه له ساڵی 2020دا له %50ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه.
سه‌رباری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه‌و زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبوان ساڵ له دوای ساڵ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ئاماره‌كاندا، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه لە هەرێمی كوردستان ئامارەكان پێشبینی كراوه‌و كەمترە لە ستاندەردە جیهانیەكانو تەنانەت لە وڵاتانی دەوروبەرو ناوچەكەش كەمترە، وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خستوویه‌تییه ڕوو، لە ساڵی 2015 لە هەرێمی كوردستان لە هەر 100000 كەس 99 كەس توشی شێرپەنجە بووەو لە ساڵی 2016 ژمارەكە بووە بە 97 كەس لە هەر 100000 كەس.
بەپێی ئامارەکان پێنجیەکی پیاوان و شەشیەکی خانمان لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانیاندا تووشی نه‌خۆشی شێرپەنجە دەبن.
به‌پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كانیش، له هه‌رێمی كوردستاندا، ڕێژەی توشبوان لە ژناندا زۆرترە لە پیاوان، به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان له‌ناو هه‌ر 100000 ژن‌دا، 104 كه‌سیان توشبووی شێرپەنجەن، ئه‌وه له‌كاتێكدا له‌ناو 100000 پیاودا، 91.5 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
له‌ناو ژنانی هه‌رێمی كوردستانیشدا وه‌ك ژنانی هه‌موو جیهان، شێر په‌نجه‌ی مه‌مك به‌ربڵاوترین جۆری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه.نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات كه به تێكڕا رۆژانه زۆرتر له دوو ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان، تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن.
سەرچاوە:سایتی دیبلۆمات مەگەزین