ئیدارەی ترەمپ لە ژێر ناونیشانی “سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشەنگە” بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند یەکەم کاری لە پێشینەیی ئیدارەکە لەناوبردنی گروپی داعش و گروپە توندڕەوە تیرۆرستیەکانی دیکە دەبێت.
ئیدارەی ترەمپ لەبارەی ” شکستپێهێنان و لەناوبردنی ” ی ڕێکخراوی داعش و گروپە هاوشێوەکانی ڕایگەیاندووە” لە کاتی پێویستدا ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش پێکدەهێندرێت بۆ وشکردنی سەرچاوە داراییەکانی گروپە تیرۆرستیەکان، هەروەها هەماهەنگی زانیاریە هەواڵگریەکان فراواندەکەین و هێرشی سایبەر بۆ ڕێگەگرتن لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و ڕاکێشانی ئەندامانی نوێ بۆ ناو گروپە تیرۆرستیەکان بەکاردەهینین”.
وتار و بەیانامەکانی ترەمپ و ئیدارەکەی ڕەنگدانەوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیبوو کە ڕەخنەی لە باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و هیلاری کلینتن کاندیدی پێشوو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا دەگرت کە وشەی “تیرۆرستە ئیسلامیە توندەڕەوەکان ” بەکارناهێنن بە پاساوی ئەوەی دەستەواژەکە سوود بە ملیشیاکان دەگەیەنێت کە خۆیان دەیانەوێت واینیشانبدەن ئەمەریکا جەنگی لە دژی ئیسلام ڕاگەیاندووە.
ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی ئەمەریکا لەگەڵ حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاندووە ” هەمیشە دڵخۆشین ئەگەر دوژمنێکی کۆنمان ببێتە هاوڕێمان ، هەروەها هاوڕێکانمان ببێتە هاوپەیمانمان”.
ئاماژەش بەوەکراوە، سوپای ئەمەریکا بنیاد دەنێنەوە و لەوچوارچێوەیەشدا هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی ئەمەریکا گەورەتردەکەن.
ئیدارەی نوێی ئەمەریکا جەختی لە بەڵێنەکانی پێشتری بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتی بازرگانی ئازادی زەریای هێمن کردەوە، لەلایەکی دیکەوە ڕایگەیاندووە پەرە بە سیستەمی موشەکی بەرگری دەدەن بۆ ئەوەی ئەمەریکا لە هێرشی ئێران و کۆریای باکور بپارێزن.