گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی هێشكردنه سه‌ر بازگه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له‌ناوچه‌ی ئوڤاجیك له دێرسیم نیشانده‌دات، له‌لایه‌ن گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌وه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه كه ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه هێرشده‌كاته سه‌ر بازگه سه‌ربازییه‌كه‌و دواتر خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
پێشتر ئاژانسی فورات نیوزی سه‌ر به په‌كه‌كه بڵاویكردبووه‌وه، له‌بازگه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناوچه‌ی ئوڤاجیك له دێرسیم ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند، دوای نێوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌ریلایه‌كیان به ناوی (ماهیر موش) به ده‌ستپێشخه‌ری خۆی له دۆڵی منزر ده‌ستیبه‌سه‌ر ئۆتومبێلكی مه‌ده‌نیدا گرتووه و دواتر هێرشیكردووه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی سه‌ربازی شاری دێرسیم و دوای شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی توركیا بریندار بووه و دواتر بۆ ئه‌وه‌ی به زیندویی نه‌كه‌وێته‌و ده‌ستی سه‌ربازانخۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
https://www.youtube.com/watch?v=XCdEksliTtE