له دانیشتنێكی نێوان شاندێكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی كورد، ئه‌ندامێكی شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له به‌رپرسێکی كورد ده‌پرسێت كه‌ی سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات؟ له به‌رامبه‌ردا ئه‌و به‌رپرسه كورده‌ش پرسیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر ئاراستەی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه ده‌كات و دەپرسێت ئەی ئه‌و كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتۆن؟ هه‌ڵبه‌ت رێكارێكی ئیداریی دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا له عێڕاقە کە هه‌مو سێ مانگ جارێك بۆ پشو ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان یان بۆ وڵاتێكی تر گه‌شت ده‌كه‌ن. بۆیه پرسیاری به‌رپرسه كورده‌كه زیاتر هاوڕێیانه بوه نه‌ك سیاسیی.
به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت “واشنتۆن به‌فره و رێگه گیراوه، به‌ڵام به‌غداد ساماڵه و هه‌ركات بته‌وێت ده‌توانی سه‌ردانی بكه‌یت،” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ په‌نابردنی به‌رپرسانی كورد بۆ واشنتۆن له‌بری به‌غداد كه به‌پێی ده‌ستور و هه‌مو حه‌ق و مافێكیان لای به‌غداده. ئه‌مریكییه‌كان زۆره به‌وه نیگه‌رانن كه عێڕاقییه‌كان به كێشه ناوخۆیییه‌كانی خۆیان سه‌رقاڵیان ده‌كه‌ن، هێشتاش پێیان وایه كه باڵیۆزی ئه‌مریكا هێنده‌ی پۆڵ بریمه‌ر (حاكمی مه‌ده‌نی عێڕاق 2003-2004) ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه، هێنده‌ی ئه‌ویش ده‌توانێت ده‌ستكراوه و “سه‌خی” ته‌بیعه‌ت بن. بۆیه عێڕاقییه‌كان هه‌میشه ئه‌مریكا وه‌ك قاسه‌یه‌كی كراوه ده‌بینن، واده‌زانن ده‌توانن به‌رده‌وام پاره‌ی لێوه‌ربگرن.
رۆژێك كریستۆفه‌ر هێڵ، باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریكا له عێڕاق (2009-2010) سه‌ردانی پارێزگای زیقاڕ ده‌كات به مه‌به‌ستی باسكردنی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له شاره‌كه. باڵیۆز هێڵ له زیقار توشی شۆك ده‌بێت كاتێك ده‌بینێت پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لێیده‌پارێنه‌وه كه هاوكاریی دارایی‌یان بكات بۆ پڕۆژه‌كانی شاره‌كه به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه. كریستۆفه‌ر هێڵ پێیان راده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق باس بكه‌ن، به‌ڵام پارێزگاری زیقاڕ ده‌ڵێت كه سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ڵامیان ناداته‌وه. كریستۆفه‌ر هێڵ به‌ڕونی ئه‌مه به پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت “پێویسته خۆتان كێشه‌كانی خۆتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مریكا چیتر حاكمی عێڕاق نییە.”
ئه‌مریكا كاتێك به كورد ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌غداد گفتوگۆ بكه‌ن دڵنیا نییە له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گفتوگۆیانه، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕێكی ته‌واویان به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت دیالۆگ و گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دۆست و نه‌یار بونی هه‌بێت چونكه له نزیكه‌وه باشتر ده‌نگی یه‌كتر ده‌بیستین وه‌ك لەوەی به ته‌له‌قۆن قسەبکەن، بۆ ئه‌مه‌ش پشودرێژیی زۆر و ویستێكی راسته‌قینه بۆ گهی‌شتنه ئه‌نجام پێویسته. ئه‌وان بۆ ئه‌مه ئه‌زمونی كوبا و كۆماری ئیسلامیی به بیردێننه‌وه كه دواجار پشودرێژیی دیپلۆماسیی جیهانی له لێواری دو جه‌نگی خوێناویی پاراست.
به‌ڵام دیاره عێڕاقییه‌كان به كوردیشه‌وه هێشتا خۆیان نه‌گهی‌شتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن. كه‌مترین هونه‌ری دیپلۆماسی‌یان له‌ناوخۆیان نییە. له دانانی سه‌رۆك وه‌زیران تا قائیمقامێك پێیان وایه كه ده‌بێت هێزێكی ده‌ره‌كیی به‌سه‌ریاندا بسەپێنێت و خۆیان توانای سازشكردن و دانوستانیان نییە، ته‌نانه‌ت له مه‌ترسیدارترین ساتیش دا هه‌ر چاوه‌ڕوانیی فشاری فریادڕه‌سێكی ده‌ره‌كیین ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات.
ئه‌مریكا زیاد له جارێك به‌رپرسانی كوردی هانداوه كه به‌ر له‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ئاڵۆز ببێت چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی داراییی بدۆزنه‌وه، ئه‌ویش به رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد. له كۆنفرانسی “كۆتاییی سیستەمی به‌رخۆریی” زانكۆی ئه‌مریكییش لە سلێمانیی، قونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، مات میتان، به‌ئاشكرا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا هانی به‌رپرسانی كورد ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غداد رێكبكه‌ون. ئه‌م هاندانه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رپرسانی كورد سه‌باره‌ت به رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه وردانه‌ی دیپلۆماتکارانی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان كه نزیكه له لێواری داڕوخانی یه‌كجاری، وه‌ك “پیاوه نه‌خۆشه‌كه” كاتژمێره‌كانی ته‌مه‌نی خۆی ده‌ژمێرێت، ره‌نگه چیتر “ته‌له‌قۆنه‌كه‌ی” واشنتۆنیش به فریای نه‌كه‌وێت.
به‌ڵام بێهیوابونی ئه‌مریكا له سیاسه‌تی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان و شكستهێنانی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان به‌هۆی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دوای زیاتر له چوار مانگ ئه‌مریكای گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه “عێڕاقه‌كه‌ی تر” به‌بێ به‌غداد ره‌نگه ئیدی توانای خۆڕاگرتنی نه‌مابێت، كه‌وتنیشی كۆڕه‌وێكی كاره‌ساتبار تری كورد به‌دوادا بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ره‌و ئه‌وروپا.
به‌ڵام گرنكترین هۆكار كه ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ولێر و به‌غداد رێکكه‌وتن بكه‌ن ئه‌ویش پرسی وه‌رگرتنی قه‌رزه له بانكی نێوده‌وڵه‌تیی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی، چونكه وه‌رگرتنی ئه‌م قەرزانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاقه‌وه مه‌رجی ئیلزامیی بۆ عێڕاق تێدایه كه چاكسازیی دارایی و ئابوریی ریشه‌یی ئه‌نجامبدات بۆ به‌هێزكردنی سێكته‌ره‌كانی تر جگه له نه‌وت. بۆیه ئه‌مریكا مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕێ‌ی رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌شێك له‌م قه‌رزانه‌ی به‌ربكه‌وێت وه هه‌مان مه‌رجه‌كانی عێڕاقی به‌سه‌ردا بسه‌پێت و ناچار به چاكسازیی داراییی و ئابوریی ریشه‌یی ببێت، چونكه بانكی نێوده‌وڵه‌تیی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی به‌وردی چاودێریی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابون له جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی چاكسازیی. هەر بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌و قه‌رزانه وه‌ربگرێت ئه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌مان سیستەمی چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیی كه ئێستا هیچ فشارێك له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نییە بۆ دڵنیابون له جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی.
ئه‌مریكا مه‌به‌ستیه‌تی دۆخی داراییی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێنێت بۆ دروستكردنه‌وه‌ی رێكکه‌وتنێكی نوێی هه‌ولێر-به‌غداد و پرسی چاكسازییش له هه‌ولێر و به‌غدادیش بخاته ژێر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیی. هه‌ردولاش له ئه‌گه‌ری ئیفلاسبون رزگار بكات، به‌مه‌ش ئۆباما عێڕاقێكی باشتر له‌وه‌ی جۆرج بۆش راده‌ستی سه‌رۆكی داهاتوی ئه‌مریكا بكات كه بڕیاره له ساڵی داهاتو دا دەستبەکاربێت.
*زاراوه‌ی “عێڕاقه‌كه‌ی تر” له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی و لۆبی كوردی له واشنتۆن پاره‌یه‌كی زۆری له‌پێناودا سه‌رفكرا كه مه‌به‌ست لێی هه‌رێمی كوردستان بو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی له به‌شكانی تری عێڕاق له‌ڕوی گه‌شه‌كردنی ئابوریی، بونی ئاسایش و دیموكراسیی.