بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیان و خانەوادەکەی ونووسەران و رۆشنبیران و نوێنەری حكومەت و حزب و لایەنە سیاسییەكان و پەرلەمانتاران و خانەوادەكەی، رۆژی شەممە 30 ئایاری 2015 لەشاری هەولێر مەراسیمی چلەی ماتەمینی هاوڕێی تێكۆشەری كۆچكردوو دیلمان ئامێدی بەڕێوەچوو.
هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و وەفدێکی یاوەری بەشداری لە مەراسیمەکە کرد و پەیامی سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی شوعی کوردستان و عێراق و خانەوادەکی راگەیاند ،کە لەبەشێکی پەیامەکەدا هاتوە ( لەیادی چلەی ماتەمینی سەرکردەی ماندونەناس و تێکۆشەری گەلەکەمان و کەسایەتی و رۆشنبیرهاوڕی دیلمان ئامێدی سڵاو دەنێرین بۆ گیانی بەرزەفڕی ئەو پێشمەرگە ماندوو نەناسە ،لەدەستدانی هاوڕی دیلمان هەر کۆست نەبو بۆ حزبی شوعی و بنەماڵەکەی بەڵکو هەمو گەلی کورد روناکبیرێکی گەورەی لەدەستدا ..
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە لەنزیکەوە ئاشنایەتیمان لەگەڵ ئەو کەڵە تێکۆشەرە هەبو گەواهی لەسەر لە خۆ بردووی و شۆرشگێری و دڵسۆزی دەدەین .. لە کۆتاییدا پەیامەکەدا هاتوە ( جارێکیتر سەری رێز و نەوازش بۆ هاوڕێ دیلمان دادەنوێین و بە درێژەدان بە رێگا و رێبازەکەی پەیامی ئازادیخوازی بەرز رادەگرین و رێزی لێدەگرین ..)