وەزیری گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت “بۆ یەكەمین جار لەمێژوی عێراقدا كچە فڕۆكەوانێكی كورد لەهێڵی ئاسمانی عێراق دەستبەكاربو”.
كازم حمامی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند “بۆ یەكەمجار لەمێژوی عێراقدا كچە فڕۆكەوانێكی كورد فڕۆكەیەكی جۆری بوینگی 737 سەرنشینی لێدەخوڕێت”.
حەمامی ئاماژەی بەوە كردوە كە”كچە فڕۆكەوانەكە ناوی (وەرتێ ئەبوبەكر عەلی-یە)و لەدایكبوی ساڵی 1991ی سلێمانییە”.
هەروەها وەزیری گواستنەوەی عێراق هیوای سەركەوتنی بۆ وەرتێ خواست.وەرتێ ئەبوبەكر عەلی قادر لە 13-1-1991 لە شاری سلێمانی لەدایكبوە، لەدوای ساڵێك بەهۆی نالەباری گوزەرانی ژیانی خێزانیانەوە رویانكردوەتە هەندەران و لەدانیمارك جێگیربون، قۆناغەكانی خوێندنی لەو وڵاتە تەواوكردوە. لەبواری وەرزشیشدا توانیوێتی ببێتە راهێنەری تۆپی دەست بۆ ئافرەتان و چەندین خەڵاتی وەرزشی بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستاش هەر بەردەوامە لەو كارە، هەروەها بۆ ماوەی ساڵێكیش توانیویەتی لەمانگی سوری (هیلال ئەحمەر)دانیماركی چەندین خزمەت بە گەنجان بكات.