رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(ئامنێستی) لەڕاپۆرتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەپێشێلکردنی بەرچاوی مافی خۆپیشاندەران تۆمەتبارکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی لەڕاپۆرتێکدا، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئامنێستی) ئاشکرایکرد، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوی ئێراندا، رژێمی ئیسلامی ئەو وڵاتە پێشێلکارییەکی بەرفراوانی بەرامبەر مافی خۆپیشاندەران کردوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئامنێستی، جۆری ئەو پێشێلکارییانەی ئەنجامدراون بریتین لەدەستدرێژی سێکسی، رفاندن و دیارنەمانی کەسایەتییە دیارەکان، ئازاردان، جۆرەکانی دیکەی مامەڵەی نەشیاو.
ساڵی رابردو بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ئێران رویداو بەهۆیەوە توندوتیژی لێکەوتەوە.