رۆژی سێ شەممە ریکەوتی ٢٣\٥\٢٠١٧ ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی پیشوازی کرد لە شوان رابەر بریاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەلی ئیسلامی کوردستان .
لەکۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا هەردوولا دیدوبۆچوونی خۆیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی خستەڕوو بەتایبەت کۆتایهاتن بە تیرۆرستانی داعس و ئاسەوارەکانی دوای نەمان و کاریگەریان لەسەر عێراق و کوردستان و ناوچەکە و رۆڵی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەم بارەیەوە ،،لەبەشیکیتری کۆبوونەوەکەدا وەزعیەت و گوزەرانی خەڵک ودواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێکرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە داهاتی ناوخۆ زیادی کردووە و نرخی نەوت تا ئاستێكی باش بەرز بۆتەوە بۆیە پێویستە حکومەت سیستەمی بەزۆری پاشەکەوتی مووچە لابەریت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات ، لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی کۆمەڵی ئیسلامی بە گەرمی بەڕێکران .جێگای باسە لەم کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون .