لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ پەكەكە: هێرشدەكەینە سەر بنكە‌و بارەگانی سوپای توركیا لەباشوری كوردستان

پەكەكە: هێرشدەكەینە سەر بنكە‌و بارەگانی سوپای توركیا لەباشوری كوردستان

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان

فەرماندەیەكی كەجەكە رایدەگەیەنێت “رێكخستنەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دان بەهیچ سنورێكدا نانێن‌و لەهەر شوێنێك سوپای توركیا هەبێت هێرشی دەكەنە سەر”.
 رەزا ئاڵتون ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە، دەسەڵاتدارانی توركیای بەوە تۆمەتبار كرد كە دژایەتی كورد دەكەن لەهەر شوێنێك بێت‌و وتیشی “لەهەر شوێنێك سوپای توركیا هەبێت گەریلاكانی پەكەكە دەستی لێ‌ ناپارێزن‌و بەتوندی هێرشی دەكەنە سەر”.
ئەندامەكەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەلێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند”گەلاریلاكانی پەكەكە لەهەر شوێنێك هێزی توركیای لێ‌ بێت هێرشی دەكاتە سەر، وەك چۆن سوپای توركیا ئەو كارە دەكات‌و لەدەرەوەی سنورەكانی خۆی پەلاماری كورد دەدات”.
ئاڵتون رەخنەی لەهەماهەنگی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و دەسەڵاتدارانی توركیا گرت‌و رایگەیاند “بونی پەكەكە لەناوچەی شەنگال دەسەڵاتدارانی توركیا‌و پارتی دیموكراتی كوردستانی بێزار كردوە‌و جەغت كردنەوەی دەسەڵاتدارانی توركیا‌و پارتی لەبارەی بەجێهێشتنی گەریلاكانی پەكەكە لەناوچەی شەنگال قەیرانێكی گەورە دروستدەكات”.
رونیشیكردەوە “پارتی بەهاوپەیمانێتی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ ئەوەی پێگە‌و هێزی خۆی لەباشوری كوردستان پتەو بكات بەو كارەی رێخۆشكەری دەكات بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لەباشوری كوردستان”.
جەغتیشی كردەوە “دەست لەبنكە‌و بارەگاكانی سوپای توركیا لەباشوری كوردستان ناپارێزین”.
ئاڵتون جەغتیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەر لایەنێك لەڕوی سیاسی‌و سەربازی لە دەوڵەتی توركیا نزیك بێتەوە دەبێتە دوژمنی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و وتیشی “ئەگەر هاوپەیمانێتی پارتی‌و توركیا بەم شێوەیەی ئێستا هەر بەردەوام بێت ئەوا وەڵامی گونجاو لەپەكەكەوە دەبیستێت”.
ئاماژەی بەوەشدا “قەیرانێكی گەورە دەكەینەوە كە پارتی نەتوانێت چارەسەری بكات”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە