هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی داعش بۆسه‌ر كۆبانێ هێرشه بۆسه‌ر ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتوی كورد له‌ناوچه‌كه، ده‌شڵێت، داعش دواین هه‌لی خۆی له‌رێی هێرشكردنه‌سه‌ر شاره‌كه له‌خاكی توركیاوه تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بو.
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی، ئاسیا عه‌بدوڵا رایگه‌یاند، كۆبانێ له 15ی ئه‌یلولی رابردوه‌وه به‌رگرییه‌كی مێژویی ده‌كات دژ به‌چه‌كدارانی داعش‌و به‌گیانفیدایی‌و ئازایه‌تی روبه‌ڕوی هێرشه دوژمنكارییه‌كانیان ده‌بێته‌وه.
وتیشی، هێرشی داعش بۆسه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی ناوچه‌كه‌یه كه خۆی له‌ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیدا ده‌بینێته‌وه له‌كاتێكدا هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌كه له‌روی به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش‌و ئارامی بۆ پێكهاته جیاجیاكانی، به‌ڵام هێزی تیرۆری جیهانی دوژمن به‌به‌ها مرۆییه‌كان، له‌رێی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌دوو مانگه به‌رده‌وامه ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی گه‌لی كورد له‌ناوبه‌رێت بۆ ئه‌مه‌ش بێئاكامانه سه‌رجه‌م جۆره‌كانی چه‌كی قورس‌و سوك‌و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به‌كارده‌هێنێت.
ئاسیا عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و پاراستنی ژنان تائێستا توانیویانه هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی داعش شكست پێ‌بێنن به‌هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌ی بوركان فورات له‌سوپای ئازاد‌و هێرشه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌مانه هه‌موی سه‌ركه‌وتنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان‌و به‌رگریكردنه له‌سه‌لامه‌تی‌و زامنكردنی جیهانێكی دیموكراتی ئاشتیانه‌یه.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده وتیشی، داعش كه تائێستا له‌هه‌رسێ میحوه‌ری رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوا‌و باشور له‌به‌رامبه‌ر گیانفیدایی‌و به‌رگری كۆبانی شكستی هێناوه، دواین هه‌وڵی خۆی تاقیكرده‌وه له‌رێی هێرشكردن له‌ناو خاكی توركیا‌و تاكه ده‌روازه‌ی سنوری له‌رێی ناردنه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوو هه‌ندێك له‌خۆكوژه‌كانی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌كه‌و رێگه‌گرتن له‌هاوتوچۆی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌و دواتریش پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره‌كه به‌ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌شاره‌كه‌دان، به‌ڵام جارێكی تر روبه‌ڕوی شكست هاتن.