بۆمبه چێنراوه‌كان مه‌رگی شاراوه‌ی داعش
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ردی ده‌رگای خانوه‌كه‌ی كرده‌وه، له‌پڕ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رزی بیست، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌هیچ بدات، به‌ئاڕاسته‌ی دوكه‌ڵه‌كه رێی كرد، كاتێكی زانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر چه‌ند مه‌ترێك به‌ئاسماندا فڕێیداو به‌و هۆیه‌وه قاچێكی په‌ڕی.
هه‌ردی ڕه‌ئوف ته‌مه‌ن (27) ساڵ خێزانداره‌و خاوه‌نی دوو منداڵه، كاتێك له‌میحوه‌ری باشوری كه‌ركوك پێشمه‌رگه بوو له‌ناو تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی داعشدا كاری ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر خۆیشی بووه قوربانی ئه‌و بۆمبانه.
ئه‌و كه‌ئێستا به‌هۆی په‌ڕینی قاچیه‌وه ناتوانێ له‌پێشمه‌رگایه‌تی به‌رده‌وام بێت به”نیقاش”ی وت “داعش له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌رده‌كرێت بۆمبێكی زۆری چێنراو له‌دوای خۆی جێده‌هێڵێت، له‌ناو خانوو ئۆتۆمبێل‌و قورئان‌و مۆبایل‌و پێداویستیه سه‌ربازیه‌كاندا، بۆیه زۆر كات له‌گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دواده‌كه‌وین یان پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین‌و قوربانیه‌كی زۆر ده‌ده‌ین، تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینیش كه‌ره‌سته‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ست نیه”.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌به‌رده‌وامی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه وتیشی “بۆمبی چێنراو، یه‌كێكه له‌كاریگه‌رترین چه‌كه‌كانی داعش له‌دژ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌و هۆیه‌وه قوربانییه‌كی زۆرمان داوه”.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كاتێك به‌هاوكاری فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ناوچه‌یه‌ك ئازاد ده‌كه‌ن، تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی داعش له‌دوای خۆی ته‌ڵه‌یه‌كی بۆ جێهێشتوون كه ئه‌ویش بۆمبی چێنراوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه نه دانیشتوانی جه‌له‌ولای پارێزگای دیاله‌و نه شنگال‌و نه گونده‌كانی خوارووی موسڵ نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
ته‌نیا له‌هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی 17 گوندی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوك له‌مانگی 30 سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا 12 بۆمبی چێنراو به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 15 كوژراو 22 برینداری لێكهوتهوه.
زۆرینه‌ی قوربانیانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌بۆمبی چێنراو به‌هۆی نه‌زانییه‌وه، یاخود به‌هۆی پهلهكردنیانه له‌ده‌ستگه‌یشتن بهدهستكهوته سه‌ربازییه‌كان، هه‌موو جارێكیش داعش شێوازی نوێتر ده‌دۆزێته‌وه بۆ دانان‌و شاردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی.
هه‌ڵۆ مه‌حمود (34 ساڵ) پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته (ئێران) كه ئێستا هێزه‌كه‌یان له‌خۆرئاوای كه‌ركوك هاوكاری پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، دوای ئازادكردنی گوندی (گوبه‌یبه)ی رۆژئاوای كه‌ركوك، سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌به‌یه‌كی TNT ده‌بێت له‌ناوچه‌یه‌كی تازهئازادكراو، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌و بۆمبه‌ی كه ئه‌و پوچه‌ڵی كردووه‌ته‌وه بۆمبێكی تر داندراوه، كاتێك بۆمبی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وه‌ی دووهه‌می پیا ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ده‌ستێكی له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌ڵۆ به تاكه قۆڵێكه‌وه دیسانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ، چونكه له‌و شاره‌زا كهمانهیه كه تائێستا بۆمبێكی زۆریان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌وه به”نیقاش”ی وت “بۆمبه چێنراوه‌كان گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه، ده‌مانه‌وێت له‌رێی پوچهڵكردنهوهیانهوه ژماره‌ی قوربانییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه”.
بۆ لابردن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی مین‌و تهقهمهنیو پاشماوه‌كانی شه‌ڕی داعش، تیمه‌كانی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگای مینی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سێ ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شیان لهمیحوهره جیاجیاكانی به‌ره‌ی شه‌ڕی داعش پێكهێناوه.
به‌پێی به‌یانامه‌یه‌كی ده‌زگای مین كه كۆپییه‌كی ده‌ستی “نیقاش” كه‌وتوه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو تاكو كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی مین‌و بۆمبی چێنراو له‌و ناوچه‌نه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون (١٣١) فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندی ده‌زگاكه له‌نێو كوژراو‌و بریندار‌و پهككهوتهدان.
له‌هه‌مان رووه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی تیمه‌كانی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت به”نیقاش”ی راگه‌یاند له‌ماوه‌ی ده مانگی رابردوودا هه‌زارو 225 بۆمبی چێنراو له‌ناوچه جیاجیاكانی به‌ره‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و داعش پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری پێشمه‌رگه وتیشی “دۆخی ئێستا شه‌ڕ گۆڕاوه، چونكه به‌زۆرینه‌ی كات پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕدایه دژی بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش، داعش هه‌ر ناوچه‌یه‌ك چۆڵ بكات به‌سه‌دان جۆر تهقهمهنیو بۆمب‌و مینی تیا جێده‌هێڵێت.
به‌شی هه‌ر زۆری ئه‌و بۆمبه چێنراوانه‌ی داعش دایان ده‌نێت دروستكراوی خۆیانن، به‌شێكی تریشیان مینی تانك‌و زرێپۆشن كه له‌گه‌ڵ ده‌ستكاریكردنیان ده‌ته‌قێنه‌وه یان له‌دووره‌وه دهیانتهقێننهوه، ئه‌مه بێجگه له‌و خۆكوژانه‌ی وه‌ك دوای خاڵی به‌رگی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه‌و به ئۆتۆمبێل خۆیان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ته‌قێننه‌وه.
تیمه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین‌و ته‌قه‌مه‌نی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی هه‌ڵیانگرتووه‌ته‌وه یان له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان بوون، یاخود به‌ده‌رگای ماڵانه‌وه به‌ستراون، یان له‌ناو سه‌لاجه‌و كه‌لوپه‌لی ناوماڵدا بوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ڵكی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان رێ‌یان پێ‌نادرێت بچنه‌وه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال به”نیقاش”ی ڕاگه‌یاند “دانانی بۆمبی چێنراو بۆته یه‌كێكه له‌كاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی داعش كه دوای هاڵاتنی له‌ناوچه‌كان دایان ده‌نێن، شه‌شۆ نموونه‌یه‌ك باس ده‌كات كه ته‌نیا رۆژی 2ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ له‌گوندی “جیدارای”ی شنگال خانویه‌كی بۆمبڕێژكراو به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قییوه‌ته‌وه حه‌وت پێشمه‌رگه كوژراون دوانی تریش بریندار بوون.
شه‌شۆ وتیشی ” داعش ئه‌و ناوچه‌نه‌ی له‌ده‌ستی ئه‌دات به بۆمبی چێنراو ده‌یكاته كێلگه‌ی مه‌رگ بۆ پێشمه‌رگه، تیمه‌كانی ئێمه‌ش به‌رده‌وامن لهههڵگرتنهوهیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌م مه‌رگه شاراوه‌یه بگرین”.
نه شه‌شۆو نه فه‌رمانده‌كانی تری پێشمه‌رگه نازانن دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ ده‌بێت چه‌نده‌ی تر خه‌ریك بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رگه شاراوه‌یه‌ی داعش جێی هێشتووه ژماره‌ی قوربانیان ئه‌وه‌نده‌ی تر ههڵنهكشێنێت.