لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ نوێنەرایەتیHDP سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

نوێنەرایەتیHDP سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

رۆژی  یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٧/١٧ ، وەفدێکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ،سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محموود و قهار محمد و نەهرۆ جلال  ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ سالار محمد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازییان لێکرا .
لەسەرەتادا پارتی دیموکراتی گەلان سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانکرد بەهۆی بەشداریکردن لە کۆنگرەی حزبەکەیان لە ئەنقەرا و لای خۆشیانەوە هاوڕێیان پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەیان بەسەرکوتوویی لێکردن 

بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنەکان لە گۆشە و بۆچوونی جیاوازەوە باسی لێوەکرا و هەردوولا گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەم بارەیەوە کرد و دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ رووداو و ئاڵوگۆڕەکان خستەڕوو ، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر یەکریزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیستیمانیەکان بۆ لەگۆڕنانی خەونی دوژمنانی کورد کە هەمیشە لەهەوڵی پەرتەوازەیی دوورکەوتنەوەی پارچە دابەشکراوەکانی کوردستان بوونە .

لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە