بەرز و پیرۆزبێت( ٢٥-٨-١٩٩٥) ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ..
( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته و هه‌میشه له‌م پێناوه‌دا تێكۆشینه‌كانی درێژه پێده‌ده‌ین .
له بیسته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ،پێداگری له سه‌ر چاكسازیه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باری بژێوی هاوڵاتیان باش بكرێ
لە بیسته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گەلی کوردستان :
پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داواده‌كه‌ین هه‌رچی له توانادا هه‌یه بخرێته گه‌ر و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ دیاری كردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ناوچه‌كه بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن .
لە بیسته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گەلی کوردستان :
بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت كه لایه‌نه سیاسیه‌كان ژیان و گوزه‌رانی خه‌لكی كوردستان له به‌رچاو بگرن و ململانێ سیاسیه‌كان نه‌كه‌نه بیانووی خۆدزینه‌وه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و لای هه‌مووان ڕوونه كه خه‌لكی كوردستان له نه‌بونی پێداویستیه‌كان و له به‌رچاونه‌گرتنی داواكان له ئاستێكی زۆر بێزاریدایه .