هەتاو عەبدوڵاهی :
هه‌ژاری هه‌روا یه‌کێک له خه‌ساره‌کانی دنیای هه‌نووکه‌ییه که میلیونها که‌س له گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه‌ن و له‌م نێوه دا، ژنان قوربانیانی سه‌ره‌کی هه‌ژاری له جیهان به ئه‌ژمار دێن. هه‌ر چه‌ند به هۆی که‌میی زانیاری له جیهان ، لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی ژنانی هه‌ژار له‌و ولاته‌کان ئه‌سته‌مه و نامومکین ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و زانیاریه که‌م و به‌رته‌سکانه‌ش که بڵاو ده‌بنه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه تاڵ و هه‌ژێنه‌ره‌ن که به داخه‌وه ژنان به‌رده‌وام له پیاوان زیاتر ده‌چه‌وسێنه‌وه و ده‌بنه قوربانی.
ژنان به هۆی نه‌بوونی کار ، بیمه‌ی بێ‌کاری ،دابینی کۆمه‌لایه‌تی و هتد.. له گه‌ڵ هه‌ژاری له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و ده‌نالێنن. ژنان ناچارن له‌و بارودۆخه ناله‌بار و ناعادڵانه‌یه دا مل بۆ کاری ئه‌رزان، که‌م بایه‌خ و و یه‌کنه‌واخت به بێ هیچ پێشکه‌وتنێکی کاری رابکێشن . هه‌ژاری و ده‌سکورتی، رێژه‌یه‌کی زۆر له ژنانی ناو ماڵ و ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه ده‌گرێته‌وه ، به‌ڵام ناوه‌رۆکی هه‌ژاری پرسێکه که له‌و رێژه زیاتر ژنانی گیرۆده‌ی خۆی کردووه. هه‌ژاری ژنان ته‌نیا له هه‌ژاری ئابووری دا سنووردار نابێته‌وه، به‌ڵکوو هه‌ژاری کلتووری له بواری هزری و ئه‌ندێشه‌ش له خۆ ده‌گرێ، که له ڕاستی دا له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ژێرده‌سته‌یی و توند و تیژی و هه‌ڵاواردن به دژی ئه‌وان گاریگه‌ری راسته‌وخۆ داده‌نێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌و هه‌ڵاواردنه په‌ره‌پێده‌ری هه‌ژاری له هه‌موو بواره‌کانه، سه‌ره‌رای ئه‌وه بارودۆخی ناله‌باری پشتیوانیه کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌کان له ژنان و یاسا هه‌ڵاواردن ئامێزه‌کان، که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ژنان له بواری ئابووری پێویستیان به پیاوان هه‌بێ و سه‌ربه‌ست نه‌بن، هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاری هه‌ر رۆژه سیمایه‌کی ژنانه‌تر به خۆیه‌وه بگرێ.
په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ژاری و ره‌گه‌ز بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی ( هه‌ژاری ژنانه) بێته ئاراوه. زیاد بوونی رێژه‌ی ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه ئه‌و ڕاستیه‌یه که به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ژنان له بواره‌کانی ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی له پیاوان هه‌ژارترن، خۆی به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ هاتنه به‌ر باسی ئه‌م روانگه‌یه. لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه له پیاوانی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه هه‌ژراترن. سه‌ره‌رای ئه‌وه ده‌توانین بڵه‌ین له ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان ژنان له بواری گرینگی ئابووری و خزمه‌تگوزاریه‌وه له پیاوان له دواوه‌ن.
به پی نه‌ریتی مێژوویی کاری ناو ماڵ وه‌کو ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌که‌ویته ئه‌ستۆی ژنان، به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که کاری ناو ماڵ به‌رپرسیاریه‌تی و ئاگاداریی له ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ش له خۆ ده‌گرێ ، ده‌بێته کۆسپ بۆ هاتنه ئارای ئه‌رزشی ئه‌فزوده و به‌رهه‌م ته‌نیا بۆ مه‌سره‌ف کردن به کار دێ و له بازار دا له گه‌ڵ پاره ئاڵۆگۆڕی پێ ناکڕێ، هه‌ر بۆیه وه‌ک کارێکی بێ پاداشی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری ده‌کرێ. له نیزامی سه‌رمایه‌داریش دا ئه‌رزشی کاری کرێگرته‌ی ژنان له پیاوان که‌متره و ئه‌رکی کاری ناومالیشیان که‌وتۆته ئه‌ستۆ، به راستی له پڕۆسه‌ی ئابووری دا ده‌بێ سه‌ختیی کار و حقوقی که‌م ته‌حه‌مول بکه‌ن و له ناو ماڵیش کاری بێ حه‌قده‌ست ئه‌نجام بده‌ن که بۆته هۆی گوشاری له راده‌به‌ده‌ر بۆ سه‌ر ژنانی زه‌حمه‌تکێش که دواتر هه‌ر به‌و هۆکاره تووشی خه‌ساری رۆحی و جه‌سته‌یی ده‌بن و یاسا دژه ژن و دژه کرێکاریه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داریش به ئامانجه‌وه په‌ره‌ی پێده‌دات.
ده‌بێ بڵه‌ین که ژنان زۆرتر له سه‌رچاوه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌ژاری بێ به‌شن وه‌کوو ، سه‌رمایه ، زه‌وی و میرات. ئه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌یی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگاش ده‌گه‌رێته‌وه و بێ گومان جێگه و پێگه‌ی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگا دا و ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێیدان زۆرتر ئه‌وان گیرۆده‌ی هه‌ژاری و ده‌سکورتی ده‌کات.
نابه‌رابه‌ری و هه‌ڵاواردن زه‌ربه له ئابووریی جیهان ده‌دات و پێشێلکردنی مافی مرۆڤه که بۆ ته‌ندروستی مه‌ترسیداره. ده‌ست ڕاگه‌یشتن به ئامانجه‌کانی پێشکه‌وتن، پێویستیی به پیاوان و ژنانی ته‌ندروست هه‌یه که شان به شانی یه‌کتر کار بکه‌ن. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که رێبه‌رانی هه‌موو ولاتانی جیهان راده‌گه‌یه‌نن؛ پێشکه‌وتنی جیهان له گره‌وی پێشکه‌وتنی ژنان دایه
ژنان له چاو پیاوان به‌رته‌سک کراون و هیچ کۆنتڕۆڵێکیان له سه‌ر که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌وانه، سه‌رمایه ، زه‌مانه‌ت و ئیعتباری (ماڵی) نیه و ده‌ستیان به په‌روه‌رده ، توانایی ، هه‌لی دامه‌زراندن و پارێزه‌ریی سیاسی و هتد .. راناگات.
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو دا ژنانی هه‌ژار رێژه‌یان چۆته سه‌ره‌وه . له رواڵه‌ت دا هه‌ژاری به تایبه‌ت له نێو ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌رکی سه‌رپه‌ره‌ستی مناڵی بچووکیان له سه‌ر شانه زۆر زیاتره. بۆ نمونه ژنێک که توانای کاری زۆره، چوونکه ناچاره تێچووی به‌خێوکردنی مناڵه‌که‌ی بدات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له بواری ماڵیه‌وه، فه‌له‌ج بێ و سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌گه‌ر ناچار بێ به هۆی مناڵه‌که‌یه‌وه کاری نیوه‌کات ئه‌نجام بدات، ده‌رامه‌ده‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه و له‌م بارودۆخه دا هه‌ر جۆره پێشکه‌وتنێکی کاری له ناو ده‌چێ و هه‌روه‌ها قازانجی ئابووری دیکه‌ی وه‌ک مافی خانه‌نشینی ،که کرێکاران وه‌ریده‌گرن له ده‌ست ده‌ده‌ن. بوونی هه‌ڵاواردن له بازاڕی کار به مانای حه‌قده‌ستی که‌م و به‌رته‌سک بوونی ژنان له ده‌سراگه‌یشتن به که‌ره‌سه‌ی خزمه‌تگوزاریه،
هۆکاره‌کانی تری ئه‌وه‌ی که هه‌ژاری سیمایه‌کی ژنانه‌ی به خۆوه گرتووه، پرسی بارودۆخی یاسای ئیسلامی له ولاتانی جیهانه که به شێوه‌یه‌کی دژه ژنانه و به‌و ئامانجه‌ی که ژن له بواری ئابووریه‌وه پێویستیان به پیاوان بێ به‌ڕێوه ده‌چی
هه‌ژاری ژنانه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره
ژنانێک که به گۆشت و پێسته‌وه و له ناخیانه‌وه هه‌ستیان به هه‌ژاری کردوه و سات به سات له گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه‌ن ، ئیمکانی ده‌سڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی ژیان له‌وانه؛ زه‌وی ، سه‌رمایه و میراتیان نیه‌و کاری بێ حقوقی ناو ماڵ بۆ ئه‌وان وه‌ک کار به ئه‌ژمار نایه‌ت و له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سیستمی پیاوسالاری و هه‌ڵاواردنه‌کانی بازاری کار بۆ ئه‌وان ، ژنان له‌و بارودۆخه دا ناچارن ئه‌م هه‌ڵاواردنانه ته‌حه‌مول بکه‌ن.
هه‌روه‌ها هیچ گرینگیه‌ک به ئاگاداری پزشکی و پێداویستیه خواردمه‌نیه‌کانیان نادرێ ، و ده‌سراگه‌یشتنی ژنان به پێداویستی خوێندن و خزموتگوزاری دابینی کۆمه‌لایه‌تی لانیکه‌مه و، رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر تامی هه‌ژاری ده‌چێژن، بۆیه ژنان له ئا‌وها بارودؤخێک دا تووشی خه‌ساری قه‌ره‌بوو نه‌کراو ده‌بن و ئه‌زموونی ئه‌وان له هه‌ژاری و کێشه‌کانیان وه‌ک ژنێکی قوربانیی هه‌ژاری، خه‌ساره کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیش له خۆ ده‌گرێ. هه‌ر به‌و هۆکارانه‌یه که زیاتر له 70 له سه‌دی هه‌ژارانی جیهان له ژنان پێ دێت ، که به‌رده‌وام له گه‌ڵ بێ خوراکی و نه‌بوونی پشتیوانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵاواردنه ره‌گه‌زیه‌کان و بێ به‌ش بوون ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و بوون به قوربانیانی تاڵی هه‌ژاری له جیهان دا.
ئێستاکه کاتی ئه‌وه هاتووه بۆ رزگار کردنی هه‌موو مرۆڤا‌یه‌تی له هه‌ژاری و باقی ناعه‌داله‌تیه‌کانی حاکم به سه‌ر جیهان دا بزانین که ێویستیمان به پێشکه‌وتنی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی هه‌یه و ئه‌وه ته‌نیا نه‌مانی توند و تیژی به دژی ژنانه که مسۆگه‌ری ده‌کات و ده‌بێ ئه‌و راستیه بسه‌لمێنین که ژنان له مافی ته‌واوی ئابووری ، کۆمه‌لایه‌تی ، کلتووری و سیاسی به‌هره‌مه‌ند بن و له‌م پێناوه دا ده‌بێ هه‌نگاوی بنه‌ره‌تی بۆ ئازادی و رزگاری هه‌موو ئینسانه‌کان له دیارده‌ی ره‌شی هه‌ژاری هه‌ڵبگیردرێ.