ساڵی 2003ئه‌مریکا هێرشیکرده سه‌ر دیکتاتۆری عێراقبه‌بێ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وتوێژ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بکات. ئه‌مریکا هوشیار بوو به‌وه‌ی که روسیا و چین و فره‌نسا، که سێ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن، دژی پلانی لێدانی عێراقن. له‌به‌رئه‌وه سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا بریاری یه‌کلایانه‌ی خۆی بۆ هێرشکردنه سه‌ر دیکتاتۆر سه‌دام حسه‌ین دا.
هه‌ندێک له پارت و ڕێکخراو و حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی زۆریان له ئه‌مریکا هه‌بوو به‌وه‌ی که پرسی لێدانی دیکتاتۆری عێراقی نه‌برده ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. هاوکاتیش وتوێژ و دێباتێکی زۆر له‌سه‌ر پێویستی به ریفۆرمکردنی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هاته‌ئاراوه. زۆرینه‌ی پارته لیبراڵه‌کانی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌یان له بێهه‌ڵوێستیUNله زۆرینه‌ی ناکۆکیه‌کاندا، ده‌گرت. له سوید پارتی لیبراڵ پێشنیازی دروستبوونی ڕێکخراوێکیان ده‌کرد که ته‌نیا ده‌وڵه‌تانی دیموکراسی ئه‌ندام بن تیایدا. تا ئێستاش پارتی لیبراڵ بڕوایانوایه که UN به‌م شێوه ڕێکخراوه‌ییه‌ی که هه‌یه‌تی ناتوانێت هیچ ناکۆکیه‌ک و کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ربکات،چونکه زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دیموکراسی نین.به‌ڵام پارتی سۆشیال دیموکرات داوای ده‌کرد،که پێویسته هه‌موو ناکۆکیه‌ک له ڕێگای UN وه چاره‌سه‌ربکرێت و هیچ ده‌وڵه‌تێک به‌سه‌ربه‌خۆیی هێزی سه‌ربازی دژی ده‌وڵه‌تێکی تر به‌کارنه‌هێنێت.ئێستاش پارتی سۆشیال دیموکرات هه‌ر هه‌مان تیڕوانینی هه‌یه.
یه‌کێک له ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئۆرگانی مافه‌کانی مرۆڤه. ئه‌م ئۆرگانه وه‌ک چاو‌دێر به سه‌ر ئه‌ندامانی تری نێوڕێکخراویUN، بۆ ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ، کارده‌کات. سێپته‌مبه‌ری 2015 چوارده ده‌وڵه‌تی نوێ وه‌ک ئه‌ندام بۆ ئه‌م ئۆرگانه‌هه‌ڵبژێردرا. له‌م چوارده جێگه‌یه چوار جێگا ته‌رخان کرا بۆ گروپی ئاسیا. ئه‌م چوار جێگه‌یه‌ش بۆ ده‌وڵه‌تانیئێران، چین، سوریا و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی،شاره‌زا له مافه‌کانی مرۆڤ، ته‌رخانکرا.
له کاتێکا که زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی سوریا. به‌هۆکاری ڕێزنه‌گرتن نه‌ک له مافی مرۆڤ، به‌ڵکو ڕێزنه‌گرتن له خودی به‌های ژیان و له نرخی مرۆڤه‌کان، وڵاتیان به‌جێهشتووه، ئا له‌م کاته‌دا،UN بۆ به ئه‌ندام بوون له گرنگترین ئۆرگانی خۆیدا، ئۆرگانی مافه‌کانی مرۆڤ،پێشنیازی سوریا ده‌کات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای شه‌ری ناوخۆی سوریا دا UNسوریای له ئۆرگانی UNESCO دا هه‌ڵبژراد. له کاتێکدا که فڕۆکه‌کان رۆژانه شوێنه‌واره کلتوریه‌کان و دێرینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان تۆپباران و خاپوور ده‌کرد.
ئه‌رکی گرنگی UNESCO پاراستنی شوێنه‌واره کلتووری و مێژوویه‌کانی جیهانه.
ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبوونی ئێران له‌و ئۆرگانه‌دا، که مافه‌کانی ژن پارێزراو بێت، نه‌درا.به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سعودیه بووه ئه‌ندام و ئه‌رکی پاراستنی مافه‌کانی ژنانی پێ‌سپێردرا.
به ئه‌ندامبوونی ده‌وڵه‌تی سعودیه له ئۆرگانی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ، مافه‌کانی ژنان جێگای سه‌رسورمان وسه‌مه‌ره و گومانه. له وڵاتی سعودیه ژنان هه‌روه‌ک به‌ند و کاڵا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ته‌نانه‌ت به‌بێ پیاو (باوک، برا، هاوسه‌ر) بۆیان نیه بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، ژنان هیچ مافێکیان پارێزراو نیه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی UNنیشانی ده‌دا که تا چه‌ند ئه‌م ڕێکخراوه تای ته‌رازووی مافه‌کانی مرۆڤی له به‌رامبه‌ر تای ئابوونه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی وا ئاسان کردوه ته‌نانه‌ت دوا نهۆمی خانووه‌که‌یUNیشی له نیویۆرک جێهێشتووه .
ئابووری ڕێکخراوی UN پانه‌بده به‌و ئابوونه‌یه‌ی که ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام پێیده‌به‌خشن. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که پاره‌یه‌کی زۆرتر ده‌به‌خشن، ده‌توا نن سیاسه‌تی ئه‌م ڕێکخراوه داڕێژن و مه‌رج له سه‌ر کاره‌کانیان دابنێن. ساڵی 1988 له کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕێگای نه‌دا که ته‌نانه‌ت UN به‌یاننامه‌یه‌کی ناره‌زایی دژی دیکتاتۆری عێراق، سه‌دام حسه‌ین، ده‌ربکات. ئه‌وان مه‌رجی خۆیان به‌سه‌ر UN دا سه‌پاند. بێنوێنه‌ری کوردیش له‌و ڕێکخراوه‌دا کۆمه‌ڵکوژی و تاوانه‌کان که به‌رامبه‌ر کورد ده‌کرێت هه‌میشه کپ و بێده‌نگ ده‌کرێت.
له کاتێکا که کوردستان به‌ده‌ست هاتنی ئاواره‌یه‌کی زۆری عه‌ره‌به‌وه رۆژ له دوای ڕۆژ به عه‌ره‌بده‌کرێت و ده‌ناڵێنێت، هاوکات وڵاتانی سعودیه و کوێت و ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ده‌رگای خۆیان به‌رووی په‌نابه‌رانی عه‌ره‌بی وڵاته دراوسێکانی خۆیاندا داخستووه و نایه‌ڵن یه‌ک په‌نابه‌ر له خوشک‌و برا عه‌ره‌به‌کانیان بچێته نێو وڵاته‌کانیانه‌وه. له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆبی کوێتی دا سه‌رۆکی فورومی ئاشتی و ئاسایشی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ئامۆژگاری په‌نابه‌ران ده‌کات که “روونه‌که‌نه وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌نداو. ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه به که‌ڵکی په‌نابه‌رانی هه‌ژاری سوری و عێراقی نایه‌ت به‌ڵکو ژیانی ئه‌وان له وڵاتانی هه‌ژارداباشتر ده‌گونجێت”.UN یش هیچ داواکاریه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه نیه تا په‌نابه‌ر وه‌ربگرن.
ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به گشتی و نێوان پێنج ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش(ئه‌مریکا، روسیا، چین، فره‌نسا و به‌ریتانیا) به تایبه‌تی له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌دا به ئاشکرا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی بێتوانایی و نه‌بوونی ویست و خواست لای ڕێکخراوی UN دروستده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی شه‌ڕ و ناکۆکی و کێشه‌کان.
ده‌رئه‌نجامی هێرشی ئه‌مریکا، 2003 بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌و ره‌خنانه‌ی که به‌رامبه‌رUN ده‌کرا، هه‌ندێک گۆرانکاری له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی که‌می ئه‌م ڕێکخراوه‌دا کرا. به‌ڵام چاکسازی و ریفۆرمێکی وه‌ها نه‌کرا که له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی و شه‌ری نێوخۆ و شه‌ڕی نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا، ئه‌م ڕێکخراوه هیوا و ئومێدبه‌خش بێت. نموونه‌ی زیندووش شه‌ڕی ناوخۆی سوریایه.