
1- بۆ ماوەی چەند خولەكێك بڕۆرە دەرەوەی ماڵەكەت و جەوێك بگۆڕە بۆ ئەوەی لە بیركردنەوە خراپەكان ڕزگارت ببێت .
2-توێژینەوەیەكی نوێ كە گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ ژینگە و تەندروستی گشتی بڵاویكردۆتەوە تیایدا ئەوە هاتوە تەنها تەماشاكردنی وێنە و دیمەنێكی جوانی سروشتی دەرون ئارام دەكاتەوە .
4- گوێگرتن لە مۆسیقا : ئەو كاتەی مرۆڤ توشی خەمۆكی دەبێت و نائارام دەبێت پێویستی بەوە هەیە هێزێك بارگاوی بكاتەوە ، دانیشتن لە كەشێكی ئارام یان گوێگرتن لە میوزیكێكی ئارام هێوری بە مێشك و دەرون دەبەخشێت .
5- ئەوكاتەی بێزار و بێتاقەتیت ئەوە بە جۆرێك دابنیشە كە پشتت ڕێك بێت و شانەكانت بۆ خوارەوە بنوشتێنەوە و سەرت بەرز بكەرەوە ئەم شێوازە لە دانیشتن ئارامیت پێ دەبەخشێت .
6- ئەو عەترە بڵاوبكەرەوە كە ئارەزووی دەكەیت و ئارامیت پێ دەبەخشێت چونكە ئەمەڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر باری دەرونی .
7- بۆ خانمان: سوراو لە لێوەكانت بدە ” كوكو شانیل ” شارەزای بواری جوانكاری دەڵێت ” ئەو كاتەی خانمان هەست بە بێزاری دەكەن باشتر وایە سوراو لە لێوەكانیان بدەن و دواتر بە پۆزەتیڤ بیر بكەنەوە ” ئەمە هێوری بە مێشك و دەرون دەدات .
8- هەستە و خواردنێك ئامادە بكە كە خۆت ئارەزووی دەكەیت ، بۆ ئەوەی مێشكت بەلای بابەتێكی دیكەدا بڕوات و خەمەكەت بیر بچێتەوە.
9- پۆستێكی پێكەنیناوی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبكەرەوە بۆ ئەوەی بە كۆمێنت و قسەی خۆشی هاوڕێكانت خەمەكت بیر بچێتەوە .
10- لەگەڵ هاوڕێیەكی قسە خۆشتدا قسە بكە یان بچۆرە دەرەوە بۆ ئەوەی خەمەكەت بیر بچێتەوە و پێبكەنیت .
سەرچاوە:Purewow