هه‌واڵی ڕوودانی شه‌ڕ و پێکدادان له سنوری خانه‌سووری ده‌ڤه‌ری شنگال، هه‌موو کوردستانیانی نیگه‌ران کرد بۆیه ئه‌م حزبانه‌ی ناومان له‌خواره‌وه هاتوه وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌رو خوێن ڕشتنی کورد به‌ده‌ستی کورد مه‌حکوم ده‌که‌ین ئومێده‌وارین هه‌رچی زووه پێش به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ڕوداوه نه‌خوازراوه بگیرێت‌و دۆخه‌که هێور بکرێته‌وه، هه‌روه‌ها داواکارین له‌ڕێگه‌ی پێکه‌وه دانیشتن و گفتوگۆی به‌رپرسانه‌ی ڕاسته‌وخۆ کۆتایی به کێشه‌کان بهێندرێت .
دیاره له ئێستادا ناوچه‌که به دۆخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ئێمه جارێکی‌تر ئه‌و ڕاستیه دووپات ده‌که‌ینه‌وه که ده‌بێت به پڕۆژه و کارنامه‌یه‌کی کوردستانی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو سیناریۆو ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌کان ببینه‌وه باسکردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه کێشه ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت نه‌ک دۆخه‌که ئاڵۆزتر بکرێت.
حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
پارتی کرێکاران‌و ره‌نجده‌رانی کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان
حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
4/3/2017