لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ “له‌ %30ی‌ گەنجان کە تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵدایە بێکارن”

“له‌ %30ی‌ گەنجان کە تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵدایە بێکارن”

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

وەزارەتی‌ پلان دانانی‌ هه‌رێم: ڕێژەی بێكاریی 10.2%

بەپێی توێژینەوەیەکی‌ وەزارەتی‌ پلان دانانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ڕێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان 10.2%. هاوكات له‌ %30ی‌ گەنجان کە تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵدایە بێکارن.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌(١٣\٩\٢٠١٨)، لەشاری هەولێر، دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان‌و سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری دانیشتوان، لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەڵەتی كۆچ، كۆنفڕانسێكیان بۆ ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ڕوپێویی دیمۆگرافی لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدا.

لەسەرەتای كۆنفرانسەكەدا عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، “لەساڵی 2017 لەناو 12 هەزارو 699 خێزانی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەشارەکانی‌ دهۆک‌و سلێمانی‌‌و هەولێر ڕوپێوییەکمان ئەنجامدا، لەئەنجامی‌ ڕوپێوییەکەدا ئەم ئامارانەمان بۆ دەرکەوت، کە ڕێژەی‌ دانیشتوانی‌ هەرێم پێنج ملیۆن‌و 755 هەزارو 43 كەسەو تێکڕای‌ ژمارەی‌ ئەندامانی‌ خێزان 5.1 کەسە”.

وتیشی‌، “بەپێی ڕوپێوییەکە لەهەرێمی كوردستان ڕێژەی بێكاریی 10.2%و لە 87%ی خێزانەكان داهاتی مانگانەیان كەمترە لەیەك ملیۆن دینار، هەروەها له‌ %30ی‌ گەنجان، کە تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵدایە بێکارن‌و نزیکەی‌ 70% هێزی‌ کاری‌ هەرێم لەکەرتی‌ گشتیدا کار دەکەن”.

عەلی‌ سندی‌ ئاماژەی‌ بەوەکرد کە لەكۆتایی ئەمساڵدا دو ڕوپێویی دیکە لەبوارەكانی تەندروستیی‌و خوێندن بڵاودەكرێنەوەو كۆی تێچوی كارەكانیش لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دابینکراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە