به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماره‌كانی ساڵی 2016ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی رووداوه‌ی هاتوچۆوه به‌راورد به ساڵی پار زیادیان كردووه.
پێنجشه‌ممه 29ی كانونی یه‌كه‌می 2016، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌مساڵدا 215 كه‌س به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌راورد به ساڵی 2015 زیادی كردووه كه 111 كه‌س بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ساڵی 2016 دا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه بریندار بوون هه‌زار و 191 كه‌س بوون، له كاتێكدا ساڵی پار ژماره‌یان هه‌زار و 39 كه‌س بوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ئه‌مساڵدا 160 هه‌زار و 600 حاڵه‌تی سه‌رپێچی كامێره‌ی هاتوچۆ تۆماركراوه و ژماره‌كه له ساڵی رابردوودا 130 هه‌زار و 960 حاڵه‌ت بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌راورد به ساڵی پار زیادیان كردووه، به جۆرێك ئه‌مساڵ هه‌زار و 263 رووداو بووه و ساڵی پاریش هه‌زار و 157 رووداو بووه.
هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه، دواین ژماره‌ی مۆڵه‌تی لێخوڕێنی ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی 2016، 485 هه‌زار و 124 مۆڵه‌ت بووه.