ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌وروپا كه موچه‌یان هه‌یه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ترسی بڕینی موچه‌كانیان به‌په‌له ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌جۆرێك به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك “گه‌ڕەكێكی كوردنشین له‌شارێكی نزیك كۆپنهاگنی پایته‌خی دانیمارك زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌وه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی سیستمی بایۆمه‌تری‌و گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان چۆڵكردوه”.
ئا: وریا حسێن
مه‌ریوان مه‌غدور، چالاكوانێكی سیاسی كورده‌و له‌وڵاتی دانیمارك نیشته‌جێیه، ئه‌و زۆر به‌وردی چاودێری ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كات، بۆی ده‌ركه‌وتوه ته‌نها له‌وڵاتێكی وه‌كو دانیمارك ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و هه‌ستی پێكردبێت600 بۆ700 موچه‌خۆری حكومه‌ت هه‌یه، مانگانه‌و ساڵانه موچه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دێت، ئه‌و وتی “كورده‌كان ئه‌وانه‌ی موچه‌ی حكومه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی سیستمی بایۆمه‌تری گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ک حكومه‌ت موچه‌كانیان ببڕێت، ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه به‌گه‌رمی ده‌ستپێكردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه”.
وتیشی “زۆرجار لێره بلیت بۆ سلێمانی ده‌ستناكه‌وێت به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر بلیتی سلێمانی، هه‌ولێرو شاره‌كانی تریش هه‌روه‌ها”.
ئه‌و چالاكوانه سیاسیه باسی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی كوردانی ئه‌وروپا ده‌كات له‌گه‌ڵ موچه‌كانیان، ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی حكومه‌ت له‌كوردستان وه‌كیله‌كانیان پاره‌كانیان بۆ وه‌رده‌گرن پاشان بۆیان ده‌نێرنه‌وه مانگانه یان ساڵانه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شده‌كرد “ئه‌و موچه‌خۆرانه زۆربه‌یان پاره‌كانیان بۆ سه‌فه‌ری خێزانی به‌كارده‌هێنن”.
ئه‌م قسه‌یه‌ی مه‌ریوان مه‌غدور هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ چیرۆكی ڕێزان كه ئێستا حه‌وت كه‌س له‌خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ئه‌ورپاوه هاتونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی سیستمی بایۆمه‌تری، رێزان وتی “ماوه‌ی یه‌ك مانگه7 له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌م كه له‌ئه‌ورپا ده‌ژین‌و موچه‌یان له‌حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه هاتونه‌ته‌وه كوردستان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا موچه‌كانیان ببڕدرێت”.
رێزان خۆی وه‌كیلی به‌شێك له‌و موچه‌خۆرانه‌یه‌و هه‌مو مانگێك پاره‌كانیان له‌حكومه‌ت بۆ وه‌رده‌گرێت‌و پاشان بۆیان ده‌نێرێته‌وه، ئه‌و باسی ئه‌وه‌شی بۆ ئاوێنه كرد “هه‌مو مانگێك موچه‌ی خانه‌نشینی خاڵم كه 515 هه‌زار دیناره وه‌رده‌گرم بۆی كۆده‌كه‌مه‌وەو بۆی ده‌نێرمه‌وه، ئه‌گه‌رنا بۆی دادەنێم كاتێك هاته‌وه كوردستان ده‌یكات به‌خه‌رجی ئه‌و رۆژانه‌ی له‌كوردستان به‌سه‌ری ده‌بات”.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌جیهانی ئاڵوگۆڕی دراو‌و حه‌واڵه كارده‌كه‌ن سه‌ری هه‌مو مانگێك ملیۆنه‌ها دۆلاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی حه‌واڵه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه، كه وه‌كیله‌كانی هاوشێوه‌ی رێزان بۆ ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی وه‌رده‌گرن كه له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین، ئه‌وانه‌ش به‌شێكیان پێكهاتون له‌و موچه‌خۆرانه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی‌و حزبه‌کانی تریش وه‌كو وه‌فای حزبی پاره‌یان بۆ بڕیونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی به‌بێ ئه‌رك، ناوه به‌ربڵاوه‌كه‌یان “بندیوار”ه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه پشتڕاستكرده‌وه، وتی “زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی موچه‌یان بۆ ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بندیوارن یان كه‌سوکاری به‌رپرسه‌كانن یان کاربه‌ده‌ست‌و په‌رله‌مانتارو وه‌زیری پێشوی حکومه‌تیشیان تێدایه‌و له‌نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌وه موچه‌كانیان بۆ ده‌ڕوات”.
ئه‌و نمونه‌یه‌كی بۆ په‌یامنێری ئاوێنه گێڕایه‌وه‌و باسی ئه‌وه‌یكرد، كه‌سا‌یه‌تی هه‌یه موچه‌كه‌ی3 ملیۆن دینار زیاتره‌و لێره‌وه بۆی ده‌نێردرێته ئه‌ڵمانیاو سوید‌و دانیمارک‌و هۆڵه‌نداو وڵاتانی دیکه‌ش، ئه‌و وتی “ئه‌م دیارده‌یه زۆره هه‌مو سه‌ری مانگێك دوباره ده‌بێته‌وه، كاتێك موچه وه‌رده‌گیرێت وه‌كیله‌كانیان بۆیان ره‌وانه ده‌كه‌ن”.
ئێستا ناوه‌نده‌كانی تۆماركردنی بایۆمه‌تری زۆر كه‌سی تیایه كه له‌ئه‌وروپاوه هاتونەته‌وەو ناوی خۆیان له‌سیستمه‌كه‌دا تۆمار ده‌كەن، كه‌مترین فه‌رمانبه‌ریش ماوه ناوی خۆی تۆمار نه‌كردبێت.
ره‌نج كه‌ریم، سه‌رپه‌رشتاری بانكی سه‌روه‌ری كه یه‌كێكه له‌ناوه‌نده‌كانی تۆماركردنی سیستمی بایۆمه‌تری باسی ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌كرد ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ خۆتۆماركردن به‌سیستمی بایۆمه‌تری ئه‌وانه‌ن له‌ده‌ره‌وه هاتون‌و به‌پاسپۆرت ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌و وتی “زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه دێن خانه‌نشینن”.
وتیشی “ئه‌وانه‌ی دێن هه‌مو جۆره‌ن، هاوكات پێشمه‌رگه‌و خانەنشینم تێدا بینون”.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش ناتوانێت زانیاری ورد له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه بدات، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دانا محەمه‌د، “له‌بۆنه‌كاندا كوردانی تاراوگه زۆرتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سلێمانی”، ئه‌و وتی “ئه‌وه شتێك نیه من دیاری بكه‌م یان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م”.
قسه‌كه‌ی دانا له‌وه‌دا ته‌واوه، كه تائێستا حكومه‌ت نازانێت ئه‌و موچه‌یه‌ی ده‌یدات به‌كێی ده‌دات‌و به‌چه‌ند كه‌سی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا سیستمی بایۆمه‌تری ئه‌و ئومێده‌ی هێناوه‌ته ئاراوه كه دو موچه‌و بندیواره‌كان نه‌مێنن هه‌رچه‌نده ئومێده‌كان لاوازن، وه‌كو ئه‌و كوردانه‌ی “موچه‌كانیان له‌كوردستان‌و پشوو ژیانیان له‌هه‌نده‌رانه”.