لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بەیاننامەیەک بلاودەکاتەوە

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بەیاننامەیەک بلاودەکاتەوە

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

Logoجەژنتان پیرۆز ..!

بەبۆنەی هاتنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین هەموو کات لە جەژن و شادیدابن . هەروەها پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی پیشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین کە هەمیشە لەپێناو پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان گیانیان لەسەر دەستە.

هەروەک چۆن هەمیشە جەژن و بۆنە ئاینی و نیشتیمانیەکانی گەلی کورد هۆکارێک بووە بۆ ئاشتەوایی و زیاتر پتەوترکردنی پەیوەندییەکان ،هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ لێکنزیک بوونەوەی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان لەسەرووی هەمووشیانەوە پارت و لایەنە سیاسیەکان زیاتر لەیەکتر نزیک بکاتەوە و بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخی هەستیاری کوردستان و ناوجەکە بکەن .

جەژنی ئەمساڵ جیاواز لە جەژنەکانی ساڵانی رابردوو ،خەڵکی کوردستان لە بارودۆخێکی ناهەمواری داراییدایە و ژیان و گوزەرانێکی سەخت بەسەر دەبات ، لەهەمانکاتدا دوو دڵی و ڕاڕایەکی زۆریش هەست پێدەکات لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان لایەنەکان و نەبوونی ئارامیەکی سیاسیدا ، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان لەبەرچاو بگرن و بەرژەوەندی تەسکی حزبی واز لێبێنن  رێگاچارەی زیاتر و باشتر بگرێتەبەر بۆ ئیدارەدانی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری ،کە بەداخێکی زۆرەوە رێژەکە لە هەڵکشاندایە و و قەیرانەکان روو لە زیادبوونن، ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانیە هەنگاوە پەیڕەوکراوەکانیش لەلایەن حکومەتەوە نەک نەبۆتە چارەسەر بەڵکو بونەتە فاکتەرێکی نەخوازراوی بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری و بێکاری .

جارێکیتر پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە ، بەهیواین جەژنی رەمەزان جەژنی کۆتایی هاتنی کێشە و ناخۆشیەکان و ئاشتەوایی نیشتیمانی بێت ..

سەربەرزی بۆ خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان

مەکتەبی سیاسی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٥\٧\٢٠١٦

هەولێر

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە