ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە زۆرینەی زۆری فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لە ناوچەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەوام راگیراوەو تەنها هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ دەوام دەکەن.
بایکۆتکردنی ئەو ژمارە فراوانە لە فەرمانگاکان وەک بەشداربووانی گردبوونەوەو خۆپیشاندانەکان داوای دەکەن هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشکەوتی مووچە و پێدانی مووچەیە لە کاتی خۆیدا.
ئەو بایکۆتکردنە کە رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت، بەپێی لێدوانی رێکخەران و بەشداربووانی پێ ناچێت بەمزووانە دەوام لەو ژمارە فروانە لە فەرمانگاکان دەستپێبکاتەوەو ئەمەش بەتەواوی شەلەلی خستۆتە نێو کاری دامودەزگاکانەوە.
لە بەرامبەر ئەمەدا کارمەندانی دەزگای ئەمنیەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ بەوپێیەی سیستەمی پاشەکەوت نەیگرتوونەتەوە، یان نیمچە پاشکەوت گرتوونیەتەوە دەوامی ئاسایی خۆیان بەڕێدەکەن.له‌به‌رده‌م بینای داواكاری گشتی سلێمانی فه‌رمانبه‌ران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند و داوای چاككردنی سیستمی موچه‌كانیانكرد، هه‌روه‌ها داوایان كرد موچه‌كانیان هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی لێبكرێت.
فه‌رمان عوسمان یه‌كێك له‌فه‌رمانبه‌رانی داواكاری گشتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “ماوه‌یه‌كی زۆره بێگوێدانه سه‌ختی بارودۆخه‌كه‌و درێژه‌مان به‌ئه‌رك و چالاكیه‌كانی خۆمانداوه، به‌ڵام ناكرێت و ئاسان نییه كه‌باجی شكست و گه‌نده‌ڵیه‌كان بخرێته ئه‌ستۆی خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌ش مه‌ینه‌ت، له‌مڕۆوه بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ین تا حكومه‌ت هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كات”.
فه‌رمانبه‌رانی داواكاری گشتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایانكرد، چاوبه‌بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه بخشێنرێته‌وه، به‌جۆرێك كه‌ره‌چاوی بارودۆخ و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، وه‌ك پێشتر حكومه‌ت موچه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه به‌خشی.
هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی داواكاری گشتی داوا ده‌كه‌ن ده‌رماڵه‌و ئیمتیازات و موچه‌كانیان هاوشێوه‌ی هاوپیشه‌كانیان له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوتابكرێت.
فه‌رمان وتیشی “داواده‌كه‌ین پێدانی موچه له‌كاتی خۆیدا بدرێت میكانزمێك بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌موچه فه‌وتاوه‌كان دابنرێت”.