ژیاننامەی ڤیتالی تشۆرکین باڵیۆزی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە رۆژی ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧ لە نیویۆرک کۆچی دواییکرد، ئاشکرایدەکات لەسەرەتای منداڵییەوە کەسێکی بەهرەمەند بووە بەر لەوەی ببێت بە دیپلۆماتێکی شارەزا لە تەمەنی ١١ساڵییەوە بەشداری فیلمێکی کردووە دەربارەی فلادیمێر لیین ڕابەری شۆڕشی ڕوسیا.
ڤیتالی تشۆرکین بە منداڵی بەشداری ٣ فیلمی سینەمایی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٣ کاتێک تەمەنی ١١ ساڵ بووە بەشداریکردووە لە ڕۆڵی کۆلیا یمیلیانۆف لە فیلمی (سینیایا تیتراد) لە دەرهێنانی (لیف کولدیزانۆف)ە، کە باس لە ڕوداوی گیانلەدەستدانی ڕابەری شۆڕشی ڕوسیا فلادیمێر لینین دەکات.
لە سەر لاپەڕەی تشۆرکین لە ویکبیدیا وێنەی تشۆرکینی منداڵ دەردەکەوێت لەگەڵ ئەکتەر میخائیل کۆزنتۆف کە ڕۆڵی لینین دەبینێت لە فیلمی (سینیایا تیتراد).
بە هەمان شێوە تشۆرکین لە ساڵی ١٩٦٤ لە فیلمی (نول تری) کە باسکردنە لە ڕۆڵی تیمەکانی فریاگوزاری و تەندروستی.
بەڵام لە ساڵی ١٩٦٧ ڕۆڵی منداڵی جوتیارێکی بینیووە بە ناوی (ڤیدکا) لە فیلمی (دڵی دایک)کە تیایدا بە هەمان شێوە ڕۆشنایی دەخاتە سەر بەشێک لە ژیانی رابەڕی پێشووی شۆڕی ڕوسیا فلادیمێر لینین.
شەمەندەفەری بەشدارییەکانی تشۆرکین لە هونەری نوانندا لە ساڵی ١٩٦٧ وە وەستا ، چونکە دواتر تواناکانی خۆی تەرخانکرد بۆ فێربوونی شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا، تا ئەو کاتەی لە ساڵی ١٩٧٤ خوێندنی لە زانکۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو تەواو کرد.
دواتر لە هەمان ئەو زانکۆیەی خوێندنی تەواوکرد دەستی بە کارکردن کرد، تا چووەتە بواری کاری دپلۆماتییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڤیتالی تشۆرکین باڵیۆزی هەمیشەیی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆچی دوایی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هیچ وردەکارییەکی لەسەر مردنی باڵیۆزی وڵاتەکەی ڕانەگەیاندووە، جگە لە پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بە خێزان و کەسوکارەکەی.
ڤیتالی تشۆرکین لە بەرواری ٢١ شوباتی ١٩٥٢ لە دایک بووە، بەوەش تەنها یەک ڕۆژی مابووە کە یادی ٦٦ ساڵەی ڕۆژی لەدایک بوونی بێت.
تشۆرکین یەکێکە لە کەسایەتییە دیپلۆماتکارە دیارەکانی ڕوسیا و لە ساڵی ٢٠٠٦وە تا ئەمڕۆ ٢٠ شوباتی ٢٠١٧ پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکانی بەدەستەوە بووە.
لە ساڵی ١٩٧٤ و لەسەردەی دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی جارانەوە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کاری کردووە، خوێندنی لەپەیمانگای مۆسکۆ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تەواوکردووە.
بەرلەوەی بچێتە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتن، لە ئەکادیمیای دپلۆماتی لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٨١، بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژوودا بەدەستهێناوە.
پێشتر تشۆرکین لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٨ باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە بەلجیکا، دواتر بووەتە نوێنەری وڵاتەکەی لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ و ٢٠٠٣ باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە کەنەدا، لە ساڵی ٢٠٠٦ پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێ سپێردراوە و دواتر بووەتە باڵیۆزی هەمیشەیی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش.
سەرچاوە :NRT