• له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بێسته‌مدا به هۆی گه‌شه‌ی پیشه‌سازیه‌وه کاری ژنان ره‌واجی په‌یداکرد
• هه‌لومه‌رجی خراپی کار و نایه‌کسانی له کرێ و له سه‌لامه‌تی هه‌لومه‌رج و مه‌زایای کاردا دژی ژنان به‌رێوه ده‌برا
• ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و وه‌زعه ده‌ستی پێ‌کرد. هاوکات مه‌سه‌له‌ی دانی مافی ده‌نگدان بۆ ژنان بوه یه‌کێك له مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
• کرێکارانی ژن زیاتر له‌مه‌یدانی پیشه‌سازی جل‌و به‌رگ و کارگه‌کانی رستن و چنین دا کاریان ده‌کرد.
• سالی 1857 ژنانی کرێکار له نیۆیۆرك له کارگه‌ی جلوبه‌رگ دژی هه‌لومه‌رجی کارکردنیان له رۆژی 8 مارسدا خۆپیشاندانیان کرد‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌رکوتکرا.
• سالێ 1907 مانگی 8، له کۆبونه‌وه‌ی گروپی ژنانی سۆشیالیست، سه‌ر به ئینته‌رناسیۆنالی دوه‌م، کلارا زنکتین، هه‌ڵسوڕاوی سۆشیالیستی ژنی ئه‌ڵمان، پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که رۆژێك بۆ نیشاندانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌بات و مافه‌کانی ژناندا دیاری بکرێ و به‌وبۆنه‌شه‌وه له ووڵاتانی دنیادا خۆپیشاندان سازبکرێ.
• ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئه‌مریکا له رۆژی 8 مه‌رسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازکرد.
• ساڵی 1909 له رۆژی 28/2دا ، پارتی سۆشیالیستی ئه‌مریکا، به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد که داوای ئەوه‌ی کردبوو رۆژێك بۆ نیشاندانی خه‌بات و هاوپشتی له‌گه‌ڵ مافی ده‌نگدان و هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ کاری ژنان دیاری بکرێ.
• ساڵی 1910 له کۆنفرانسی ژنانی سۆشیالیست، سه‌ر به ئینته‌رناسیۆنالیزمی دوه‌م، له دانمارك، که 100 ژن له 17 ووڵاته‌وه ئاماده‌بوون، پێشنیاره‌که‌ی کلارا زنکتین له‌لایه‌ن ژنانی سۆشیالیستی ئه‌مریکاوه قبوڵکرا. به‌ڵام رۆژێکی دیاریکراو په‌سه‌ند نه‌کرا.
• ساڵی 1911، له چه‌ند ووڵاتی ئه‌وروپی( سویسرا، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیاو دانمارك) نزیکه‌ی یه‌ك ملیۆن ژن و پیاوی یه‌کسانیخواز له رۆژی 19/3دا خۆپیشاندانیان سازکرد بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنانی کرێکار‌و ژنان به‌گشتی.
• رۆژی 25/3/1911 له کارگه‌ی جلوبه‌رگی (ترایه‌نگڵ) له نیۆیۆرك، به‌هۆی ئیهمالی خاوه‌نکاره‌وه له‌ئاکای سه‌لامه‌ت نه‌بوونی هه‌لومه‌رجی کار 140 کرێکاری ژن سوتان
• دوای ئه‌و روداوه دڵته‌زێنه نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س له مه‌راسیمی ماته‌مینیه‌کەدا به‌شداربوون. ئه‌و روداوه کاریگه‌ری جدی به‌جێهێشت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و یاساکانی کار له ئه‌مریکا.
• ساڵی 1913 ، له‌ده‌مه‌ده‌می ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م، ژنانی ئه‌وروپاو روسیا دژی شه‌ڕ و بۆ ئاشتی خۆپیشاندانێکی هیمـنانه‌یان سازکرد. به‌ڵام له‌جیاتی 19/3 گواستیانه‌وه بۆ 8/3.
• له دوا یه‌کشه‌ممه‌ی شوباتی 1913 و 1914 ژنانی روسیا خۆپیشاندانیان کرد و داوای وه‌ستانی شه‌رو مافی ژنانیان ده‌کرد.
• ئاخرین یه‌کشه‌ممه‌ی شوباتی 1917 ژنانی روسیا مانگرتنیکیان ده‌ست پێ‌کرد له‌ژێر ناونیشانی( نان و ئاشتی) که ئه‌وکات دوو ملیۆن سه‌ربازی روسی کوژرابوو.. دوای 4 رۆژ دیکتاتۆری روسیا (تزار) ناچاربوو مافی ده‌نگدان بۆ ژنان به‌ره‌سمی بناسێ. ئه‌وه‌ش به‌پێی ته‌قویمی نوێ ده‌یکرده 8 ی مارس. ئه‌و خۆپیشاندان ومانگرتنه‌ی ژنان بوه سه‌ره‌تای چه‌خماخه‌ی شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر.
• دواتر ئه‌لکسانده‌ر کۆلۆنتای داوای له لینین کرد که رۆژی 8مارس بکریته پشوی ره‌سمی له یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا. به‌ڵام له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه له ساڵی 1965 بووه پشوی ره‌سمی، به‌ڵام وه‌کو رۆژێکی جیهانیی ژنان له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکادا خۆپیشاندان و چالاکی سیاسی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌درا.