لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ گه‌ر بڕیاربێت بێسه‌روشوێنان بكرێنه‌ شه‌هید، ده‌بێت بكوژانیشيان سزابدرێن

گه‌ر بڕیاربێت بێسه‌روشوێنان بكرێنه‌ شه‌هید، ده‌بێت بكوژانیشيان سزابدرێن

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

besarushwenوه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرجەم بێسەروشوێنكراوان كوژراون‌و نەماون، لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ په‌رله‌مانیش داوای‌ سزدانی‌ بكه‌رانی‌ ئه‌و تاوانانه‌ ده‌كات.

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان، سۆران عومه‌ر ، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، كاری جدی لەسەر ئەو نوسراوە دەكەین، چونكە دوای ئەو هەموو ساڵە یەكه‌مجارە حكومەتی هەرێم دان بەوە داده‌نێت كه‌ بێسەروشوێنكراوەكان نەماون.

وتیشی‌، ئەوەی سەرنجی ئێمەی راكێشاوە لەنوسراوەكە دەڵێت سەرجەم بێسەروشوێنان واته‌ نەنوسراوە تەنیا ئەوانەی شەری ناوخۆ ئەوەش هەڵوێستە لەسەركردنی دەوێت، چونكە پێشتر ئەو نوسراوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران‌و ئەوان بێدەنگیان لێكردوە له‌ئێستاشدا داوایانكردوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت‌و بەپێی یاسا سەرجەمیان بەشەهید حساب بكرێن.

شه‌ڕی‌ ناوخۆ له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردو له‌نێوان یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد كه‌ تا ساڵی‌ 1998 به‌رده‌وام بو، جگه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌ند هێز‌و لایه‌نێكی‌ تر له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هێزه‌‌و لایه‌نه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ درێژ‌و كورت مه‌ودا له‌نێوانیان رویداوه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌ نافه‌رمیه‌كان نزیكه‌ی‌ 15 هه‌زار كه‌س له‌م شه‌ڕانه‌دا كوژران‌و سه‌دان كه‌سیش له‌خانه‌ی‌ بێسه‌روشوێناندان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌زاران خێزان ئاواره‌كران‌و سه‌دان كه‌سیش كه‌مئه‌ندام بون.

سۆران ئه‌وه‌شی‌ وت، كه‌سوكار‌و بنەماڵەی بێسەروشوێنان داوادەكەن تەرمەكانیان رادەستبكرێتەوەو بكەرانی ئەو كارانەش كە دەستیان لەكوشتنی دیلەكان هەبوە بدرێنە دادگاو سزابدرێن.
ئاماژه‌شیدا، وەكو لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەڕلەمانی كوردستان ئەگەر بریاری ئەوەبدەین ئه‌و كه‌سانه‌ بەشەهید هەژماربكرێن ئەبێت بكوژەكانیشیان دیاربن‌و بدرێنە دادگاو سزابدرێن، چونكه‌ نابێت بەبێ سزای یاسایی ئەو تاوانە تێپەڕێت.

سەرچاوە : ئاوێنە نیوز

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە